شێوازی ئامادەکردنی تەپسی باینجان


خەندان لایف

پێداویستیەکان:
چوار باینجان
دو پیاز
دو تەماتە
چوار دەنک سیر
یەك بیبەی سەوز
یەك کەوچك دۆشاوی تەماتە
یەك کەوچك دۆشاوی بیبەری سور
بەهاراتی بیبەری رەش
زیرە 
هاڕاوی بیبەری تون
خوێ 
یەك کوپ قیمەی سورکراوە
چوار پەرداخ ئاوی گۆشت یان ئاوی ئاسایی
نیو کوپی بچوك کەرەوزی وردکراو

شێوازی ئامادەکردنی
- باینجان و پیازەکە و بیبەرەکە زۆر بەکەمی سوردەکرێتەوە.
-پاشان هەموو کەرەستەکان ریزدەکرێت لەسەر یەك.
- سەرەتا باینجانەکە قیمە، سیر، پیاز، بیبەر، کۆتا جار تەماتەکە لەبەشی سەرەوە دادەنریت خوێ وبەهارەتەکان دەکرێت بەسەری دا.
- دۆشاوەکە دەگیرێتەوە دەکرێت بەسەریا دەخرێتە سەر ئاگر یان دەخرێتە فڕنەوە.
-پینج خولەك پێش کوژاندنەوەی کەرەوزەکە دەکرێت بەسەریا، دواتر ئامادە دەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 9784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP