یەكێتی تۆپی پێی ئێران بڕیارێكی چاوەڕواننەكراویدا

خەندان لایف

میدیاكانی ئێران ئاشكرایان كردوە كە یەكێتی تۆپی پێی وڵاتەكەیان دوای ئەوەی بڕیاری ئەوەی دەركرد كە خانمانی ئێران بۆیان هەیە لە نێو یاریگەی تۆپی پێدا ئامادەبن بۆ بینینی یارییەكەیان، بەڵام لە ئێستادا لەو بریارەیان پاشگەز بونەتەوە.

تۆڕی (ESPN) بڕیتانی ئاشكرایكردوە، كە یەكێتی تۆپی پێی ئێران لە نوێترین هەنگاویدا جارێكی دیكە بڕیاریدا كە خانمانی وڵاتەكەیان بۆیان نیە ئامادەی بینینی یارییەكانی تۆپی پێی وڵاتەكەیان بن لە نێو یاریگەكاندا، وە تا ئێستاش هۆكاری دوبارە رێگریكردنی یەكێتی تۆپی پێ لە چونە ژورەوەی خانمان بۆ ناو یاریگەكان ئاشكرانیە.

لە ساڵی 1979ەوە لە یاریگەكانی تۆپی پێدا لە نێو وڵاتی ئێران، هیچ خانمە هاندەرێك بۆی نەبو ئامادەی بینینی یارییەكان بێت، بەڵام لە سەرەتای مانگی رابردو یەكێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە دوای 40 ساڵ رێگەی بە خانمە ئێرانییەكاندا بچنەوە نێو یاریگەكان بۆ بینینی یارییەكانی تۆپی پێ، یارییەكەی ئێران و كەمبۆدیا وە دەستپێكێك بۆ ئەو بڕیارەو زیاتر لە 3000 خانم ئامادەی بینینی یارییەكە بون لە نێو یاریگەی ئازادی لە تارانی پایتەخت.

ئەم بڕیارە نوێیەی یەكێتی تۆپی پێ كە لەلایەن فیفا و بە گشتی لە جیهانەوە پێشوازی لێكراو بە روداوێكی وەرزشی گەورە ئەژماركرا، بەڵام تەنها یەك یاریی ئەو بڕیارە كاری پێكراو جارێكی دیكە یەكێتییەكە بڕیاریدا رێگە نەدات بە خانمان لە یاریگەكانی تۆپی پێدا ئامادەبن.

ئه‌م بابه‌ته 5516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP