داوای لەژنەکەی کرد بۆ کڕینی شوقەیەک گورچیلەیەکی بفرۆشێت، بزانە ژنەکە چی دەکات


خەندان لایف

شۆفێرێک لە شاری قاهیرە داوای لە هاوسەرەکەی کرد کە گورچیلەی بفرۆشێت بۆ ئەوەی بتوانن شوقەیەک بکڕن، چونکە بۆ ماوەیەکی زۆر لە ماڵی باوکی دەژیان.

نوها ب. تەمەن 32 ساڵ، چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە کە چۆن هاوسەرەکەی داوای لێکرد گورچیلەی بفرۆشێت، نوها کە بۆ ماوەی 8 ساڵبو هاوسەرگیری لەگەڵ جەمال م. تەمەن 37 ساڵ کردبو، خاوەنی سێ منداڵبون، کە تەمەنیان لە نێوان 2 بۆ 7 ساڵان بو، لە دو ژوری ماڵی باوکی هاوسەرەکەی دەژیان.

ژنەکەی باس لە چیرۆکەکە دەکات و وتی: چەند رۆژێک لەمەو پێش هات و پێی وتم بیرۆکەیەکی هەیە کە دەتوانێت وابکات ببین بە خاوەنی ماڵی خۆمان، منیش خۆشحاڵ بوم، دواتر وتی ئێستا کەسانێک هەن کە گورچیلە دەکڕن بە بڕی 26 هەزار دۆلار.

درێژەی بە قسەکانیدا و وتی: بەردەوام زۆری لێدەکردم بۆ ئەوەی رازی ببم بەوەی گورچیلەم بفرۆشم، تەنانەت خەسوم دەربارەی ئەمە پێی وتم پێویستە قوربانی بۆ منداڵەکانت بدەیت و بەم پێشنیارە رازی ببیت.

وتیشی: دوای ماوەیەک پوری هاوسەرەکەم نەشتەرگەری ریخۆڵەکانی کرد، دواتریش مێردەکەی، بەلام لە ناکاو دەوڵەمەند بون، پاشان بۆم دەورکەوت کە ئەوانیش بە هەمان شێوە گورچیلەکانیان فرۆشتوە.

"دواتر گوێم لەوەبو مێردەکەم تەلەفونی دەکرد و بێ رەزامەندی من رازی ببو بەوەی گورچیلەکانم بفرۆشێت، بۆیە بە زویی منداڵەکانمم برد و لە دادگا داوام دژی مێردەکەم بەرز کردەوە و لێی جیابومەوە" نوها وای وت.

 

ئه‌م بابه‌ته 29618 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP