توێژینەوەیەک؛ بۆچی خراپە مریشک بشۆیتەوە پێش لێنان


خەندان لایف

لە نوێترین توێژینەوەدا دەرکەوتوە باشترە مریشک پێش لێنان نەشۆرێتەوە، چونکە دەبێتە هۆی ژەهراویبونی مریشکەکە.

جەیمس رۆجێرس، پسپۆری بواری خۆراک ئاشکرایکرد، "هەندێک کەس مریشک پێش لێنان دەشۆنەوە، چونکە باوانیان وایان دەکرد، بەڵام لە راستیدا دەبێتەوە هۆی ژەهراویبون".

بە پێی توێژینەوەیەک کە لەسەر 300 کەس ئەنجامدراوە، دەرکەوتوە بەشێکی زۆری بەکتریا لەسەر سینکی قاپ شتن هەیە، لە کاتی شۆردنەوە بە مریشکەکەوە دەنیشێت.

لە ئەنجامی توێژینەوەکە سەلمیندرا %60ی بەکتریای چێشتخانە لەسەر سینکی قاپ شتن هەیە، %14 ئەو بەکتریایانە لەسەر مریشکەکە دەنیشێت لەدوای شۆردن.

 

ئه‌م بابه‌ته 23251 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP