ژوان پاشگەزبوەوە لەوەی بەشداری شاجوانی ئاسیا بکات

خەندان لایف

ژوان محەمەد، ئەو کچە کوردەی بڕیاربو خۆی بۆ هەڵبژاردنی شاجوانی ئاسیا کاندید بکات، بۆ ساڵی 2019، رایگەیاند کە بەشداری ناکات.

ژوان محەمەد، لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند "بەهۆی هەندێک بارودۆخەوە بەشداری میس ئاسیا ناکەم و داوای لێبوردن دەکەم، هیوای سەرکەوتن بۆ کاندیدەکانی دیکە دەخوازم".

ئەمە دوای ئەوە هات کە ژوان دوێنێ پۆستێکی کرد نارەزایی خۆی دەربرێ و وتی "مرۆڤ بێرەحم ترین بونەوەرە و دەتوانێت ژیانت بکات بە دۆزەخ یان بەهەشت، گوناحی کەسێک چیە کە ئارەزوی لە ئیشێک هەبیت کە زەرەری بۆ کەس نیە، بەڵام تەهدیدی کوشتنی بکەن".

هەروەها وتیشی "لەبەر کەسانی چواردەورمان خەریکە لە گۆماوی رەش و پر لە خەم خەریکە دەخنکێین، تکایە بەسە یاری کردن بە ژیانی کەسانی دیکە".

ژوان لەدایک بوی سلێمانیە، تەمەنی 18 ساڵە، ساڵی پار وەکو نمایشکار بەشداربو لە هەفتە نمایشی کوردستان، بڕیاربو خۆی بۆ شاجوانی ئاسیا کاندید بکات بەڵام لەبەر هەندێک بارودۆخ رایگەیاند کە پاشگەز بوەتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 13354 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP