سودە تەندروستیەکانی خواردنی هەنار

خەندان لایف

هەنار یەکێکە لەو میوە پاییزیانە سەرەڕای جوانی شێوەی، سودی یەکجار زۆریشی هەیە، چەندین سودی گرنگی تەندروستی هەیە، بەهۆی ئەوەی پێکهاتەی خۆراکی گرنگی تێدایە، سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ بەدەستهینانی ریشاڵ، پرۆتین، ڤیتامین C، K، پۆتاسیۆم.

یەکەم: ئەگەری توشبون بە چەندین نەخۆشی درێژخایەن کەم دەکاتەوە، وەکو نەخۆشی شەکرەی جۆری دوەم، ئەلزەهایمەر.

دوەم: دژی نەخۆشی شێرپەنجەیە، بەتایبەتی شیرپەنجەی پرۆستات، مەمک، خانە شێرپەنجەییەکان لەناودەبات.

سێیەم: شەکری خوێن دادەبەزێنێت، رێگری لە جەڵتە دەکات.

چوارەم: ئازاری جومگەکان ناهێڵێت.

پێنجەم: مەترسی نەخۆشی دڵ کەم دەکاتەوە.

شەشەم: بەکتریا لەناودەبات، ریخۆڵەکان خاوێن دەکاتەوە.

حەوتەم: یارمەتی گەڕانەوەی بیرەوەری دەدات، دژی بیرچونەوەیە.

هەشتەم: کێشەی کەمخوێنی چارەسەر دەکات.

نۆیەم: بە چارەسەرێکی باش دادەنرێت بۆ کۆکە و هەڵامەت.

ئه‌م بابه‌ته 25206 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP