چۆن بە ماکیاژ چرچبونی دەوروبەری چاوەکانت بشاریتەوە


خەندان لایف

چەندین رێگا هەیە بۆ ئەوەی چرچ بونی دەوروبەری چاوەکانت نەهێڵیت، ئاسانترین رێگە ماکیاژکردنە، کە دەتوانیت بە چەند هەنگاوێکی کەم چرچبونی دەوروبەری چاوەکانت بشاریتەوە بێ ئەوەی زیانی لاوەکی هەبێت.

یەکەم: کرێمی شیدارکەرەوە بۆ دەوروبەری چاوت بەکاربھێنە، کە بەم شێوەیە وادەکات پێشتی دەوروبەری چاوت نەرم ببێت.

دوەم: پرایمەر بەکاربھێنە ئەو چاودەوری چاوت بە تایبەتی ئەو شوێنەی دەتەوێت بیشاریتەوە، بەم شێوەیە زیاتر ئەو هێڵانەی روخسار دەشاریتەوە و ماکیاژەکە بۆ ماوەیەکی زیاتر بە روخسارەوە دەمێنێتەوە.

سێیەم:  کۆنسیلەری لێبدە، بەڵام پێویستە ئەو کۆنسیلەرانە بێت کە لە شێوەی کرێمدان، دڵنیابەرەوە لەوەی رەنگەکەی لە پێستی خۆتەوە نزیکە، بەم شێوەیە چرچبونی دەوروبەری چاوت دەشارێتەوە.

چوارەم: بە هەمو شێوەیەک دوربکەوە لەو ئەساسانەی کە پاودەرن، چونکە زیاتر هێڵ و چرچی روخسار دەردەخەن و بەسەر پێستەوە دەمێننەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 7583 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP