سودە گرنگەکانی لیمۆ بەسرایی


خەندان لایف

لیمۆ بەسرایی زیاتر لە خواردندا بەکاردەهێنرێت و تام و بۆنیکی دیکە بە خواردن دەبەخشێت، هاوکات چەندین سودی کرنگی بۆ تەندروستی هەیە، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C ،B ،D،  فۆلیک ئەسید، کالسیۆم، ئاسن، مەگنسیۆم، دەتوانیت بۆ چەندین مەبەست بەکاری بهینیت، لە گرنگترین سودەکانی.

یەکەم: دەوڵەمەندە بە چەندین مادەی خۆراکی گرنگ، وەکو پۆتاسیۆم، کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ماسولکەی دڵ، کەمەترسی نەخۆشی دڵ کەم دەکاتەوە.

دوەم: دەبێتە هۆی دابەزاندنی رێژەی کۆلیسترۆڵی لەش.

سێیەم: بەهۆی ئەو ئەسیدەی لە پێکهاتەیدا هەیە چارەسەری سکچون دەکات، ریخۆڵەکان خاوێن دەکاتەوە.

چوارەم: جەستە لە ژەهر خاوێن دەکاتەوە، هەمو بەکتریا و مادە زیان بەخشەکان لە جەستە فڕێدەدات دەرەوە.

پێنجەم: بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، سیستمی بەرگری لەش بەهێزدەکات.

شەشەم: مەترسی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.

حەوتەم: جەستەی خانمان بەهێزدەکات و وزەیان پێ دەبەخشێت لەدوای منداڵبون.

ئه‌م بابه‌ته 14902 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP