ئەلبومەکەی کانیای وێست بڵاودەبێتەوە

خەندان لایف

کانیای وێست رایگەیاند کە لەهەفتەیەدا ئەلبومە نوێیەکەی بە ناوی عیسا پاشایە بڵاودەکاتەوە.

کانیای وێست لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند کە لە 25ی ئۆکتۆبەر ئەلبومە نوێیەکەی بڵاودەبێتەوە بە ناوی عیسا پاشایە.

ئەلبومەکەی کانیای لەلایەن کیم کارداشیانی هاوسەریەوە لە 27ی مانگی رابردو راگەیاندرا، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا تەواوی ئەلبومەکەی بڵاودەبێتەوە.

کانیای یەکێکە لە راپەرە ناسراوەکانی ئەمریکا، لە ساڵی 1977 لە جۆرجیا لەدایک بوە، لە ساڵی2014 لەگەڵ كيم كارداشيان هاوسەرگیری کرد، خاوەنی دو کچ و دو کوڕن.

Image result for kanye west and kim kardashian

 

ئه‌م بابه‌ته 5921 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP