دوەمین تیزەری ئەلبومەکەی سەنا بەرزنجی بڵاوبوەوە

خەندان لایف

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ "سەنا بەرزنجی" دوەمین تیزەری ئەلبومەکەی خۆی بە ناوی "راز" بڵاوکردەوە.

لە چەناڵی یوتیوب سەنا بەرزنجی دوەمین تیزەری ئەلبومە نوێیەکەی بەناوی "راز" بڵاوکردەوە، کە بڕیارە لە 12ی دیسەمبەر تەواوی ئەلبومەکەی بڵاوبکاتەوە.

سەنا بەرزنجی ئاشکرایکرد کە تەواوی ئاوازەکانی ئەلبومەکەی لەلایەن "نەڤید زەردی" دانراوە، هۆنراوەکان لەلایەن "رەنج سەنگاوی" نوسراون، کاری ئەرێنجمێنتی لەلایەن "ئەفشین شوکری" بۆ کراوە، ئەلبومەکەی لەلایەن کۆمپانیای "فەیمەس پرۆدەکت" بەرهەم دەهێندرێت.

وە هەروەها پێشتر رایگەیاندبو ئەلبومەکەی سێ تیزەری دەبێت، دو تیزەری بڵاوکردەوە، پێش بڵاوبونەوەی ئەلبومەکەی تیزەرەرەکەی دیکەی بڵاودەکاتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 10100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP