ئیڤانکا ترەمپ بەهۆی جانتاکەی دەستیەوە روبەڕوی بارودۆخێکی "شەرمەزارکەر" بوەوە

خەندان لایف

ئیڤانکا کچی دۆناڵد ترەمپ، لە کاتی سەردانکردنی بۆ کارگەی لویس ڤیتۆن، بەهۆی جانتاکەی دەستیەوە روبەڕوی بارودۆخێکی "شەرمەزارکەر" بوەوە، دەنگدانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.

بەپێی هەواڵی روسیا تودەی، ئیڤانکا هەڵەی بەرامبەر براندی لویس ڤیتۆن کرد، بەوەی کاتێک سەردانی کارگەی ئەو براندەی کرد لە تێکساس، لەگەڵ باوکی و هاوسەرەکەی، جانتای براندێکی دیکەی پێبو کە براندی شانێڵ بو.

هەرچەندە دواتر ئیڤانکا چارەسەری کرد و جانتاکەی دەرنەخستەوە، بەڵام چاوی کامێراکان هەرزو هەستی بەم نەگونجاندنە کرد، دواتر وێنەکانی ئیڤانکا بە شێوەیەکی بەرفراوان  لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبوەوە و دەنگدانەوەی گەورەی لێکەوتەوە.

ئەمە دوای ئەوەهات کە رۆژی پێنج شەممە ترەمپ سەردانێکی رێکخست بۆ کارگەی لویس ڤیتۆن لە تێکساس، لەگەڵ کچەکەی و زاواکەی، بەمەبەستی ئاسانکاری کارکردن و گفتوگۆکردن لەگەڵ کرێکارەکانی ئەو براندە.

 

ئه‌م بابه‌ته 33516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP