لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 21ی تشرینی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکاریت بۆ ئەوەی پرۆفیشناڵی لە پیشەیەکی نوێدا بەدەست بهێنیت، باشترە ئەم چەند رۆژە زیاتر گرنگی بە بەهێزبونی پەیوەندی سۆزداریت بدەی لەگەڵ خۆشەویستەکەت، لەم چەند رۆژە داهاتو بە هەندێک کاتی قورسدا تێپەر دەبیت باشترە بەھیز بمێنیتەوە.

گا 20\4 - 20\5
مامەڵەی هاوپیشەکانت بە شێوەیەکی ئەرێنیە لەگەڵت، ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی هەست بە ئاسودەیی بکەیت لە پیشەکەتدا، خۆت ئامادەبکە بۆ ئەوەی روبەڕوی هەندێک سەختی ببیتەوە، داواکردنی هاوکاری لە خێزانەکەت هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی ئەو کاتە سەختانە بە ئاسانی تێبپەڕێنیت و سەرکەوتن بەدەست بهێنیت.

دوانە 21\5 - 20\6 
بیرکردنەوەی ئەرێنی دەربارەی کەسانی چواردەورت هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت بەهێز ببێت، باشترە کۆنتڕۆلی هەستەکانت بکەیت، ڕێگەمەدە ھێندە بارودۆخی سەختی ئەم چەند رۆژە کاریگەریت لەسەر دەرونت دروست بکات، بەڵکو بهێڵە بەهێزت بکات.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
کەسانی دیکە دەیانەوێت بەکارت بهێنن بۆ ئەوەی یارمەتیان بدەیت و پاڵپشتیان بکەیت، هەوڵبدە وزەکانت بۆ یارمەتیدانی کەسانی دیکە بەکاربهێنە، چونکە لە داهاتودا ئەوانیش بە هەمان شێوە یارمەتیت دەدەنەوە کاتێک پێویستت دەبێت، بەڵام رێگە مەدە ئامانجەکەت ون بکەیت، بەھێزی ئێستات بەکاربهێنە بۆ گەیشتن پێی.

شێر 23\7 - 22\8
هیچ شتک نیە بتوەستێنێت لە گەیشتن بە ئامانجەکەت، بەھێز بمێنەرەوە و خەونەکانت لەبیر مەکە، بە سادەیی رەفتار مەکە و وریابە دەربارەی ئەوەی چی لە چواردەورت رودەدات، پێویست ناکات نیگەران بیت دەربارەی ئەو کەسانەی لە ژیانت رۆیشتون، ئەوە بزانە کە هیچ شتێک بۆ هەتاهەتایی نامێنێتەوە.

فەریک 23\8 - 22\9
پێویستە زیاتر هەوڵبدەیت و کاری زیاتر بکەیت لەلایەنی پیشەییەوە، ئەو یارمەتیانە قبوڵ بکە کە لەلایەنی کەسانی دیکەوە بۆت پێشنیار دەکرێت، ژیانی تایبەتیت بپارێزە و پێویست ناکات هەمو شتێکی تایبەتی خۆت لەگەڵ خێزان و خۆشەویسەکەت بۆ کەسانی دیکە باس بکەیت، بەدوای رێگایەکدا بگەڕێ ئەزمونی لێپەیدا بکەیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
لەلایەنی پیشەییەوە سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت، باشترە بەم شێوازە کاردنەکەی ئێستات بەردەوام بیت، لەلایەنی سۆزداریەوە وا لە خۆشەویستەکەت بکە هەست بە گەرمی و سۆزی تۆ بکات، بە تێگەیشتوانە رەفتار بکە و باشترە هەندێک بیرکردنەوەی کلاسیکیت لەناوبەریت بۆ ئەوەی لەگەڵ کەسانی چواردەورت بگونجێیت.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمرۆ هەندێک کێشە دێتە بەردەمت، دەتوانیت چارەسەری بکەیت تەنها بە گۆرینی شێوازی بیرکردنەوەت، باشترە هێندە لۆمەی کەسانی وچاردەورت نەکەیت و زیاتر وریابیت، چونکە کارێکی هەڵەیە و کەسانی دیکەت لێدور دەخاتەوە، باشترە زیاتر کات بۆ خۆت تەرخان بکەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
لە هەندێک رەفتاری خۆت رازی نیت و ئارەزو دەکەیت لەناویان بەریت، خۆت سەرقاڵ بکە بەو شتانەی دەتوانن دڵخۆشت بکەن، دەنا توشی سترێسێکی زۆر دەبیت بەهۆی کێشەکانتەوە، ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاو دەبێت بۆ ئەوەی راوێژ بەکەسانی دیکە بکەیت دەربارەی کێشەکانت و گوێ بۆ ئامۆژگاریەکانیان بگریت.

گیسک 22\12 - 19\1
بێهیوا مەبە دەربارەی بارودۆخی ئەم چەند رۆژە کە شتەکان بەو شێوەیە نابن کە ئارەزوی دەکەیت، لۆمەی کەسانی دیکە مەکە بۆ ئەو هەڵانەی ئەنجامی دەدەیت و بەرپرسیاریەتیان بگرە ئەسۆ، هەرچۆنێک بێت لە کۆتایی ئەمڕۆتدا هەست بە دڵخۆشی دەکەیت ئەگەر لەگەڵ خێزان یان خۆشەویستەکەت کۆببیتەوە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەمڕۆ پڕیت بە وزە، بەڵام هیچ کارێکی ئەوتۆ نیە بیکەیت و سودی لێ ببینیت، باشترە بە تەنها دابنیشیت و پلان دابنێیت بۆ تەواوی ئەرکەکانت و بیر لە پرۆژەی نوێ بکەیتەوە، ئەو بارودۆخەی ئەم چەند رۆژەت کەمێک ئاڵۆزە، بەڵام کاتییە و هەمو شتێک ئاسایی دەبێتەوە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
هەوڵبدە ئەو بیرکردنەوە نەرێنیانەی ئەم رۆژەت سەرنجت لەلای پیشەکەت لانەبات و کاریگەری لەسەر دەرونت دروست نەکات، گرنگی زیاتر بە تەندروستیت بدە و بە تەواوی خۆتت فەرامۆش کردوە، سیستمی خۆراکیت رێکبخە و لە کاتی پێویستدا سەردانی پزیشک بکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 43880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP