10 بنەمای گرنگ کە خێزانە ژیرەکان بە رۆڵە باشەکانیان دەڵێن


خەندان لایف

هەمو دایکێک خەونی ئەوەیە منداڵەکەی بە زیرەکی و بەتوانایی ببینێت، ئەمەش پەیوەندی بەو شێوازی مامەڵە و رەفتارانە هەیە کە لەگەڵ منداڵەکەت بەکاری دەهێنیت، هەندێک بنەمای گرنگ کە خێزانە ژیرەکان لەگەڵ منداڵەکانیان بەکاری دەهێنن، کاریگەری باش لەسەر داهاتوی منداڵەکە دروست دەکات.

یەکەم: سەربەخۆییان پێبدە
هەندێک خێزان وادەزانن منداڵەکەیان سەرکەوتو دەبێت ئەگەر متمانەیان هەبێت 
بەوەی منداڵەکەیان دەتوانێن هەمە شتێک بکات، بەڵام باشترە منداڵەکەت تێبگەیەنێت لەوەی دەتوانێت خۆی هەمو شتێک ئەنجام بدات.

دوەم: هەمو شتێک لەسەرەتادا قورسە
کاتێک سەربەخۆیی دەدەیت بە منداڵەکەت دەبێت فێری ئەوەشی بکەیت کە لەسەرەتادا هیچ شتیک ئاسان نیە، بۆیە پێویستە لەسەرەتادا لەگەڵیدا ببیت و پاڵپشتی و رێنمایی بکەیت.

سێیەم: متمانەکردن باشترین خەڵاتە
هەمو جارێک پێدانی شیرینی خەڵات نیە، زۆر جار خودی متمانەکردن بە منداڵەکەت خەڵاتە، چونکە هەست بەوە دەکات کە ئەو لە توانایدا کاری باش بکات بۆیە متمانەی پێکراوە.

چوارەم: روکەش هەمو شتێک نیە
کاتێک دەتەوێت منداڵەکەت کەسێکی زیرەک دەربچێت، گرنگی بە روکەشی مەدە، رێگەی بدە هەمو چالاکیەکان تاقی بکاتەوە.

پێنجەم: کەموکورتیەکانیان قبوڵبکە
هەمیشە چاوەڕێی ئەوە مەکە منداڵەکەت وەکو کەسێکی پێگەیشتو رەفتار بکات، تاقیدەکاتەوەو فێردەبێت، ماڵەکەت دەشێوێنێت و زانیاری بەدەست دەهێنێت.

شەشەم: وزەکانیان دەرئەنجامی دەبێت
زۆرێک لە دایکان و باوکان بە منداڵەکانیان دەڵێن "سەر مەکەوە، دەستی لێمەدە، دابەزە" بەڵام ئەو دایکانەی ژیرن کە رێگە دەدەن منداڵەکانیان چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام بدات، بەم شێوەیە لە کاتی گەوربونیاندا زیاتر متمانەیان بە خۆیان دەبێت.

حەوتەم: ئازادی ژیرانە
منداڵان زۆر جار وشەی نەشیاو فێردەبن، باشترە لە سەرەتاوە کۆنترۆڵی ئەو رەفتارەی منداڵەکەت بکەیت و بە شێوەیەکی ژیرانە مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت.

هەشتەم: باوکم رابەرە، دایکیشم بە هەمان شێوە
منداڵان لە تەمەنی زوەوە هەست بەوە دەکەن کە دایک و باوکیان رابەڕن، بۆیە هەرشتێکیان پێویستبێت بە دایک و باوکیان دەڵێن، باشترە منداڵەکەت رابهێنیت لەوەی خۆی پێداویستیەکانی بەدەست بهینێت و پشت بە تۆ نەبەستێت.

نۆیەم: منداڵەکەت دەبێت کۆنترۆڵی خۆی بکات
لەبری ئەوەی منداڵەکەت سزا بدەیت بەوەی هەندێک شتی لێدوربخەیتەوە، باشترە یاسای بۆ دابنێیت، هەروەها کارە باشەکانی بۆ رون بکەیتەوە کە پێویستە ئەنجامی بدات.

دەیەم: هیچ شتێک بێ تێبینی جێمەهێڵە
کاتێک منداڵەکەت شتێک دروست دەکات یان رەفتارێکی باش ئەنجام دەدات، بەبێ بایەخی لێی مەڕوانە، بەڵکو زیاتر هانی بدە بۆ ئەوەی لە داهاتو کەسێکی سەرکەوتو بێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 21797 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP