شێوازی ئامادەکردنی شفتەی مریشک


خەندان لایف

پێداویستیەکان:
نیو کیلۆ مریشکی کوڵاو
یەک که‌وچک کەرە
خوێ بەپێی پێویست
سێ که‌وچک ئارد
چوار که‌وچک زەیت
سێ هێلکە
سێ کەوچکی گەورە ماست
چوار که‌وچک نانی وشکی هاڕاو
یەک کەوچکی بچوک بیبەری وشک

شێوازی ئامادەکردنی:
- گۆشتی مریشکەکە لەقیمە بدە و بیکەرە ناو قاپێکەوە.
- پاشان لەگەڵ نانە وشکە هاڕراوەکە و هێلکەو خوێ وبیبەرەکە تێکەڵ بکە.
- دواتر کەوچکێک زەیت وماستەکە تێکەڵ بکەو بیشێلە، دواى ئەوەى ئامادەبو ئەم تێکەڵەیە بکە بە چەند بەشێکەوە.
-لەتاوەیەکدا زەیتەکە گەرم بکە و دانە دانە لەدواى یەک هەر هەمو بەشەکان پان بکەرەوە و لەناو زەیتەکەدا هەردو روەکەى سوربکەرەوە.
- بەگەرمی لەگەڵ برنج یان نان پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 16268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP