هەندێک ئامۆژگاری بۆ ئەو کەسانەی لە جەڵتەی دڵ رزگاریان بوە

خەندان لایف

جەلتەی دڵ یەکێکە لەو نەخۆشیە مەترسیدارانەی کە بە رێژەیەکی زۆر بڵاوە، بە گشتی لە هەمو تەمەنەکاندا ئەگەری رودانی هەیە و دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر ژیانی کەسەکە، زۆرجاریش کەسە بەهەر شێوازێک لەم نەخۆشیە رزگاری دەبێت، بۆیە باشترە بە جێبەجێکردنی ئەم ئامۆژگاریانە مەترسی جەلتەی دڵ کەم بکەنەوە.

یەکەم: واز لە جگەرە کێشان بهێنە
توتن کاریگەری خراپ لەسەر جەستە و بەتایبەتی دڵ جێدەهێڵێت، زیان بە دیواری دەمارەکانی خوێن دەگەیەنێت، رێگە نادات بڕی پێویست لە ئۆکسجین بە دڵ بگات، دەبێتە هۆی مەیینی خوێن، پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە، مەترسی بۆ سەر ژیانت دروست دەکات.

دوەم: کۆنترۆڵی پەستانی خوێنت بکە
بەرزی پەستانی خوێن لێدانی دڵ زیاد دەکات و زیان بە دیواری دەمارەکان دەگەیەنێت، باشترە بۆ کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێن رێنماییەکانی پزیشک جێبەجێ بکەیت و سیستمی خۆراکیت رێکبخەیت.

سێیەم: کۆنترۆڵی کۆلیسترۆڵەکەت بکە
زۆری رێژەی کۆلیسترۆڵ مەترسی توشبون بە جەڵتەی دڵ  زیاد دەکات، باشترە بە پێی رێنماییەکان کۆنترۆڵی بکەیت و رێگە نەدەیت کۆلیسترۆلت بەرز ببێتەوە.

چوارەم: ئاگاداری شەکرە بە
هەبونی نەخۆشی شەکرە مەترسی نەخۆشی دڵ و جەڵتەی دڵ زیاد دەکات، باشترە لە هەمو ئەو خۆراکانە دوربکەویتەوە کە مەترسی توشبون بە شەکرە زیاد دەکەن.

پێنجەم: وەرزش بکە
وەرزش کردن دەبێتە هۆی بەهێزبونی دڵ، دەتوانیت بە پیاسەکردن، راکردن، مەلەکردن، پاسکیلسواری و چەند وەرزشێکی دیکە تەندروستی جەستە و دڵت بپارێزیت.

شەشەم: سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەو بکە
هەر خواردنێک کە دەیخۆین کاریگەری راستەوخۆی لەسەر تەندروستی دڵ دەبێت، باشترە ئەو خۆراکانە بخۆیت کە رێژەی چەوری، سوێری، شیرینیان کەمە، زیاتر گرنگی بە خواردنی سەوزە و میوە بدە.

حەوتەم: کۆنترۆڵی سترێست بکە
هەبونی سترێس و قەلەقی مەترسیان بۆ دڵ هەیە، باشترە خۆت لە بیرکردنەوەی زۆر و خەم خواردن بەدوربگریت.

 

ئه‌م بابه‌ته 8018 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP