قادرمەکانی جۆکەر زیاتر لەهەر شوێنێکی دیکە بوەتە جێی بایەخی گەشتیاران

خەندان لایف

هەوادارەکانی فیلمەکەی جۆکەر لە ماوەی ئەم مانگەدا زۆرترین سەردانیان بۆ ئەو لای ئەو قادرمانەیە کە جۆکەر هەندێک گرتەی فیلمەکەی لێگرتوە.

لە فیلمەکەدا واکین فینیکس کە رۆڵی جۆکەی هەیە لەسەر قادرمەکان سەما دەکات، دوای بڵاوبونەوەی فیلمەکە، ئەو قادرمانە بو بە یەکێک لەو شوێنانەی زۆرترین سەردانکەری هەیە لە نیویۆرک، زۆرینەی هەوادارەکانی ئەو فیلمە وێنەکانیان لەو شوێنەدەگرن.

دواتر هەندێک لە کەسە ناسراوەکان بە شێوەیەکی کۆمیدی لە تۆڕی کۆمەلایەتی تویتەر دەیانوت بە پێی یاسا ئەو کەسانەی لەوێ نیشتەجێن دەتوانن باج لەو کەسانە کە سەردانی ئەو شوێنە دەکەن.

فیلمی جۆکەر باس لە کۆمیدیانێکی شکستخواردو دەکات (جۆکەر) کە شێت دەبێت و دەبێتە بکوژێکی دەرون نەخۆش، فیلمەکە لە جۆری "تاوان، هەست بزوێن"ە، بۆ کەسانی خوار 18 ساڵ گونجاونیە، نزیکەی 55 میلۆن دۆلاری بۆتەرخانکرا.

هەردو ئەکتەر  "واکین فینیکس" و "زازی بیتز" رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا دەبینن، لەلایەن "تۆد فیلیپس، برادلی کوپەر، ئێما تیلینەر" کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدراوە، ریکۆردی پڕ داهاتترین فیلمی شکاند.

Related image


Related image

ئه‌م بابه‌ته 5511 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP