چیرۆکی ئەو پزیشکەی دوای مردنی خوشکەکەی بە 18 مانگ کێشی جەستەی دابەزاند

خەندان لایف

پزیشک کێڤن جێندریو، کێشی زیاتر لە 136 کیلۆبو، بەلام دوای ئەوەی باوکی لەدەست دا و خوشکەکەی توشی نەخۆشی شێرپەنجەبو بڕیاری دا شێوازی ژیانی بگۆڕێت و کێشی جەستەی دابەزێنێت.

پزیشک کێڤن باش لە چیرۆکی ژیانی دەکات و دەڵێت "ئەو کاتەی تەمەنم 17 ساڵ بو، بەبێ دەسەڵات دەوەستام و تەماشای باوکم دەکرد کە بەدەست نەخۆشی شیرپەنجەوە دەیناڵاند، منیش لە بێهیواییدا دەستم کرد بە خواردنی شیرینی و کاربۆهیدرات، تەنها بۆ ئەوەی کەمێک هەست بە باشی بکەم".

کێڤن وتی "هەستم کرد کێشی زۆر زیادی کردوە، دواتر پەستانی خوێنم بەرزبوەوە، رێژەی کۆلیسترۆلم بەرز بوەوە، توشی چەوری جگەربوم، تەنگەنەفەس بوم کاتی نوستن، و چەندین نەخۆشی دیکە، بەڵام نەم دەتوانی دەستبەرداری خواردن ببم".

دواتر کێشم بو بە 136 کیلۆ ئەو کاتەی دوای خەونەکەم دەکەوتم بۆ ئەوی ببم بە پزیشک، تا ئەو کاتەش هیچ پەیوەندیەکی خۆشەویستیم دانەنا چونکە خۆمم قبوڵ نەبو بەو شێوەیە.

"دواتر لە 2016 خوشکەکەم توشی نەخۆشی شێرپەنجەبو، ئەو تەنها خەمی منداڵەکانی بو کە ئاخۆ دوای مردنی ئەو چیان لێدێت، بۆیە بڕیارم دا ئەمە ئەو کاتە بێت کە بڕیارێکی گرنگی ژیان بدەم، شێوازی ژیانم بگۆڕم و بەرپرسیاریەتی منداڵەکانی خوشکەکەم بگرمە ئەستۆ"، کێڤن وتی.

کێڤن بە خەمباریەوە چیرۆکەکەی گێرایەوە و باسی لەوەکرد" بڕیارم دا تەنها بە خواردنی تەندروست وەرزشکردن کێشم دابەزێنم، بەڵام خوشکەکەم بۆ ساڵی داهاتو گیانی لەدەستدا، زۆر کاری تێکردم، بۆیە بڕیارم دا بەردەوامبم لەسەر وەرزشەکەم و توانای ئەوەم هەبێت منداڵەکانی خوشکەکەم بەخێو بکەم"

لە کۆتاییدا کێڤن وتی "ئێستا دوای تێپەڕینی 18 مانگ کێشم 82 کیلۆیە و زۆر تەندروستم، بڕوام وایە تەنها ئەگەر متمانەت بەخۆت هەبێت دەتوانیت هەمو شتێکی مەحاڵ ئەنجام بدەیت، ئێستا زۆر دڵخۆشم بە دەرئەنجامی هەوڵەکانم".

 

ئه‌م بابه‌ته 16903 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP