لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 20ی تشرینی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمڕۆ زیاتر تواناکانت بەکاردەهێنیت و دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر بەرەو پێش بچیت لەلایەنی پیشەییەوە، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر دەرونت دروست دەکات و زیاتر متمانەت بە خۆت دەبێت، هاوڕێکانت بە تەواوی جێی متمانە نین بۆیە وریابە لەوەی چۆن رەفتاریان لەگەڵ دەکەیت، لەبیری مەکە کە دەستبەرداری خوە خراپەکانت ببیت لەلایەنی تەندروستیەوە.

گا 20\4 - 20\5
لەلایەن دەرونی و تەندروستیەوە هەست بە باشترین دەکەیت، رێگە مەدە ئەم ساتانەی ئێستات لەدەست بڕوات بێ ئەوەی سودیان لێوەربگریت، لەلایەنی کەسانی چواردەورتەوە پاڵپشتی دەکرێیت، ئەمەش توانایەکی زیاترت پێ دەبەخشێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت.

دوانە 21\5 - 20\6 
ئێستا ئیتر کاتێکی گونجاوە بۆئەوەی ئەو نھێنیانە بدرکێنیت کە ماوەیەکی زۆر لەناختدا هەڵتگرتون، سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنیت ئەگەر بیرۆکەکانت بگۆڕیت بۆ کردار، ژیانت زیاتر بەرەو پێشەوە دەچێت، کەسە نزیکەکانت پاڵپشتیت دەکەن، رۆژانە خۆت بە کاری بێسودەوە سەرقاڵ مەکە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
کەسانی نوێ دەناسیت و هاوڕێی نوێ بۆ ژیانت پەیدا دکەیت، لەلایەنی پیشەییەوە کۆمەڵێک زانیاری زۆرت هەیە کە هەڵتگرتون بۆ کاتی پێویست، هیچ کاتێک لە ئێستا پێویستتر نیە بۆیە زانیاریەکانت بخەرەڕو بۆ بەرەوپێشچونی پیشەکەت بەکاریان بهێنە، هەندێک کێشە لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت رودەدات بەڵام باشترە هێمن بیت و کێشەکانت گەورەتر نەکەیت.

شێر 23\7 - 22\8
پرسیارێکی زۆر لە مێشکتدا هەیە، دەتوانیت بۆ کەسانی شارەزای بخەیتەڕو و گوێ بۆ وەڵام و ئامۆژگاریەکانیان بگریت، ئەم چەند رۆژە سترێس و دودڵیەکی زۆرت هەبوە، ئەو سترێسانە لە دوێنێدا جێبهێڵە و ئەمڕۆ بە دڵخۆشیەوە رۆژکەت دەست پێبکە.

فەریک 23\8 - 22\9
بەمزوانە روبەڕوی هەندێک کێشە دەبیتەوە، بەهۆی کەسانێکەوە کە دژی تۆ کاردەکەن و رەفتارەکانیان لە دژی تۆیە، بەسەرخۆتدا زاڵ ببە و هێمنیت بپاڕیزە و باشترە فەرامۆشیان بکەیت، لەلایەنی سۆزداریەوە بە پێی پێویست گرنگی بە خۆشەویستەکەت نادەیت باشترە بەم شێوەیە نەمێنیتەوە چونکە فەرامۆشکردن خۆشەویستەکەت لەدەست دەدات.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەمڕۆ کاتی ئەوەیە بە تەنها بمێنیتەوە و بیر لەو رەفتارە ناپەسەندانەت بکەیتەوە کە ئارەزو دەکەیت چیتر لە تۆدا نەمێنن، زۆرینەی کاتەکانت بە کارکردنەوە بەسەر دەبەیت، ئەمەش لە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت دوری خستویەتەوە، باشترە هاوسەنگیەک رابگریت، بەم زوانە بڕیارێکی گرنگ دەدەیت دەربارەی ژیانی سۆزداریت.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەو چارەسەرانەی بۆ کێشەکانت بەکاری دەهێنیت گونجاو نین، باشترە بیر لە چارەسەری دیکە بکەیتەوە، گەیشتن بە خەونەکانت نزیکە گرنگ نیە چەند جار هەوڵ دەدەیت، گرنگە کە بە ئاسانی کۆڵ نەدەیت، هەوڵبدە لە رۆتینات دوربکەوەرەوە، زیاتر گرنگی بە تەندروستیت بدە.

کەوان 22\11 - 21\12
زیاتر سەرنجت لەسەر ئەو هۆکارانە بێت کە بەهێزت دەکەن، لەو کەسانە دوربکەوەرەوە کە وات لێدەکەن بە نەرێنی بیر یکەیتەوە، شەرم لە خۆت مەکە و بڕوات بە خۆت هەبێت، هەرگیز هەوڵمەدە کەسایەتی خۆت بگۆڕیت تەنها بۆ ئەوەی کەسانی دیکە قبوڵت بکەن، بەو شێوەیە بژی کە خۆت دەتەوێت.

گیسک 22\12 - 19\1
پێشتر هەمو شتەکان بە باشی دەڕۆشتن بەڕێوە، بەڵام ئەم چەند رۆژە چەند رێگریەک دێنە بەردەمت، بەڵام تۆ بە ئاسانی ناوەستیت و رێگریەکان پێشت پێناگرن، باشترە ئەو کەسانە فەرامۆش بکەیت کە لە پشتی تۆوە قسە دەکەن.

سەتڵ 20\1 - 18\2
لەگەڵ هێز و وزەیەکی نوی رۆژەکەت دەست پێدەکەیت، ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاوە بۆ ئەوەی پرۆژەکانت بە باشی بە ئەنجام بگەیەنیت، بەڵام باشترە رێگای جیاواز بەکاربهێنیت بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانت، لەلایەنی سۆزداریەوە مەترسە لەوەی خۆشەویستەکەت لەدەست بدەیت، بەڵکو هەوڵبدە زیاتر پەیوەندیتان بەهێزبکەیت بە دەربڕینی خۆشەویستی بۆی.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەمڕۆ شتەکانت چاوەڕوان نەکراو دەبن و کۆمەڵە کەسانێک دەبینیت کە پێشبینی بینینیانت نەدەکرد، ئەگەر کەمێک بە سەختتر هەوڵبدەیت سەرکەوتنی زیاتری خۆت دەبینیت، سترێس کاریگەر نەرێنی لەسەر تەندروستیت هەیە، باشترە هاوسەنگیەک رابگریت لە نێوان پشو وەرگرتنت و پیشەکەت.

 

ئه‌م بابه‌ته 60803 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP