هەندێک رۆتینی رۆژانە دەبێتە هۆی لابردنی چەوری پێست


خەندان لایف

ئەو خانمانەی کە پێستیان چەورە کێشەی ئەوەیان هەیە چەوریەکی زۆر بە پێستیانەوە دەمێنێتەوە، روخساریان زۆر جار نا خاوێن دەرکەوێت، بەڵام دەتوانیت بە دوبارەکردنەوەی چەند شتێک رۆژانە، ئەو چەوریەی سەر روخسارت لابەریت.

یەکەم: تەقشیر بۆ پێستت بکە
تەقشیر کردن بۆ ئەو خانمانەی پێستیان چەورە زۆر بەسودە، وادەکات چەوری روخسارت کەم ببێتەوە و خانە مردوەکانی پێستت لابچێت.

دوەم: روخسارت بشۆ
هەوڵبدە رۆژی دوجار روخسارت بشۆ، ئەو مادەیەی بۆ پاککردنەوەی روخسارت بەکاری دەهێنیت دڵنیابەرەوە لەوەی بۆ جۆری پێستت گونجاوە.

سێیەم: پێستت شێدار بکەرەوە
زۆرێک لەوانەی پێسیان چەورە هەرگیز گرنگی بە شێدارکەرەوەی پێست نادەن کە ئەمە کارێکی زۆر هەڵەیە، بە پێی جۆری پێستت شێدارکەوەی پێست بەکاربهێنە، بەم شێوەیە چەوری پێستت کەم دەبێتەوە.

چوارەم: تۆنەر بەکاربهێنە
گرنگیەکی زۆر هەیە بۆ خاوێنکردنەوەی روخسار، لابردنی چەوری سەر پێست، پێست شێدار دەکاتەوە، بەلام دڵنیابەرەوە بۆ جۆری پێستی خۆتە و لە مادەی سروشتی دروستکراوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 8068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP