هەردی سەلامی تیزەری گۆرانیە نوێیەکەی بڵاوکردەوە

خەندان لایف

هەردی سەلامی تیزەری گۆرانیە نوێیەکەی بڵاوکردەوە، بەم زوانە تەواوی گۆرانیەکە بڵاودەکاتەوە.

هەردی سەلامی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئینستاگرام بەشێک لە گۆرانیە نوێیەکی بڵاوکردەوە کە ئاواز و تێکستی هەردی خۆیەتی، لە دابەشکردنی ئەفشین شوکریە.

هەردی سەلامی رایگەیاند "ئێستا گۆرانیەکە لە کارکردندایە، بڕیارە پێش وادەی کۆنسێرتەکە بڵاو ببێتەوە، ناوی گۆرانیەکەش بەدڵی هەوادارەکانی هەڵدەبژێرێت".

هەردی سەلامی لە ساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایک بوە، دەرچوی بەشی شانۆیە، سەرەتا بە کاری دەرهێنان دەستی پێ کردوە، لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپە.

ئه‌م بابه‌ته 3070 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP