بە عەزی بوکێنیەوە لەسەر شەقامەکان بینرا

خەندان لایف

خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئەمریکی "جێنیفەر لۆپێز" بە عەزیەکی سەرنجراکێشی بوکێنیەوە لەسەر شەقامەکانی نیویۆرک بینرا و سەرنجی میدیاکانی بۆخۆی راکێشا.

دواتر جێنیفەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئاشکرایکرد کە لە ئێستادا سەرقاڵی وێنەگرتن بۆ فیلمێکی نوێ بە ناوی " Marry Me"، کە جۆری فیلمەکە کۆمیدی- رۆمانسیە، بڕیارە لە 13ی سێپتەمبەری ساڵی داهاتو لە سینەماکان نمایش بکرێت.

سەرچاوەیەکی نزیک لە جێنیفەر بۆ hollywoodlife ئاشکرایکرد "خەونی جینیفەر ئەوەیە بۆ خەلاتی ئۆسکار بپاڵێورێت، بە تەواوی باوەڕی وایە ئەو شتە رودەدات ئەمەش وایکردوە هەمو ساڵێک بە کاری جیاوازتر و باشترەوە دەربکەوێت".

جێنیفەر لۆپێز لەدایکبوی ساڵی 1969، یەکێکە لە جوانترین خانمە ئەسمەرەکانی جیهان، بەناوبانگترین ئەکتەر و گۆرانیبێژ و سەماکاری ئەمەریکایە، بەشداری چەندین فیلم و درامای کردوە، خاوەنی زیاتر لە هەشت ئەلبونی گۆرانیە.

 

ئه‌م بابه‌ته 13994 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP