هەندێک وانەی گرنگی ژیان کە بەهێزت دەکەن


خەندان لایف

ئەو وانە گرنگانەی لە ژیاندا فێری دەبین ئەو وانانە نین کە لە قوتابخانە خوێندومانە، بەڵکو ئەو وانانەیە کە بە تێپەربونی کات لێوەی فێربوینە، رەنگە زۆر کات قورس و زبر بن و پێمان پەسەند نەبێت، بەڵام دواتر تێدەگەیت کە چ وانەیەکی گرنگ بونە، بۆیە پێویست دەکات ئەم راستیانە بزانیت بۆ ئەوەی زیاتر بەهێز ببیت.

یەکەم: بون بە دایک و باوک ئاسان نیە
کاتێک دەبیت بە دایک یان باوک بەردەوام چاودێری منداڵەکەت دەکەیت، کاتێک گەورە دەبن ئیتر پێویستیان بە چاودێری تۆ نابێت، بۆیە لەیەکتر دوردەکەونەوە، باشترین چارەسەر ئەوەیە ببیت بە باشترین هاوڕێی منداڵەکەت و فێریان بکە کە منداڵەکانت دەتوانن لە هەر کاتێکدا بن دەتوانن کات لەگەڵ تۆدا بەسەر بەرن.

دوەم: چاوەڕێی کاتی گونجاو مەکە
هەرگیز چاوەڕێ مەکە دەرفەتی گونجاو بێتە بەردەمت چونکە رەنگە هەرگیز نەیەت، خۆت دەرفەت بۆ خۆت دروست بکە، رەنگە چەند جارێک بڕیاری هەڵە بدەیت، بەڵام لە کۆتاییدا ئەوە راستترین شتە کە ئەنجامی بدەیت.

سێیەم: هیچ کەس نامێنێتەوە
هیچ یەکێک لە ئێمە بۆ هەتا هەتایە ناژی، بۆیە هیچ کەسێک بۆ هەمیشە لەگەڵ نامێنیتەوە، تەنانەت دایک و باوکیش، رەنگە وتنی قورس بێت بەڵام راستیەکە ئەوەیە، بۆیە هەتا دەتوانیت لەگەڵیان بمێنەرەوە و خۆشەویستی خۆتیان بۆ دەرببڕە.

چوارەم: ئەو ساتە بژی کە تیایدایت
ئەگەر پەلەت نەبێت هەمو ساتەکانی ژیانت دەبینیت، بۆیە چاوەڕێی داهاتو مەکە و بەردەوام بیری لێمەکەرەوە، لەم شاتەی ئێستاتدا بژی و پەلەی بەدەست هێنانی هیچ شتێکت نەبێت.

پێنجەم: لە هەڵەکردن مەترسە
لە کاتی قوتابخانەدا سزا دەدراین بەوە کە هەڵەمان بکردایە، نمرەی کەممان وەردەگرت، بەڵام ئەمە وای لێدەکردین زیاتر هەوڵبدەین، ئەمەش وانەی ژیانە، بۆهەمو هەڵەیەک باجەکەی وەردەگریت بەڵام لە هەمان کاتدا بەهیزتر و باشتر دەبیت.

شەشەم: خۆت چارەسەری کێشەکانت بکە
گرنگە پاڵپشتی خێزان و هاوڕێکانت بەدەیت بهێنیت، بەڵام کاتێک دیتە سەر چارەسەرکردنی کێشەکانت خۆت بە تەنها هەوڵی چارەسەر کردنیان بدە.

حەوتەم: بە کاتی قورسدا تێدەپەڕیت تا سەردەکەویت
هیچ سەرکەوتنێک بە ئاسانی نابێت، بە هەندێک کاتی قورسدا تێدەپەڕیت، بۆیە هەوڵی تەواوەتی بدە و لە سەختیەکان مەترسە ئەگەر بەراستی سەرکەوتنت دەوێت.

هەشتەم: لە خەیاڵکردن دوربکەوەرەوە بۆ ئەوەی بێهیوا نەبیت
هیچ شتێک لەوە قورستر نیە کە بێهیوا و بێئومێد ببیت بۆیە هەرگیز خەیاڵی زۆر مەکە، لە واقیعدا بژی.

ئه‌م بابه‌ته 15777 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP