باشترین خۆراکەکان بۆ پێش مەلەکردن و دوای مەلەکردن


خەندان لایف

مەلەکردن یەکێکە لە بەسودترن جۆرەکانی وەرزش بۆ جەستە، بەڵام دەبێت وریا بیت لەوەی نابێت بەگەدەی زۆر پڕ یان بەگەدەی بەتاڵ ئەنجامی بدەیت، لە هەر تەمەنێکدا بێت زیانی نابێت بەڵکو بە پێچەوانەوە چەندین سودی تەندروستی دەبێت، سیستمی خۆراکی لە کاتی وەرزشکردن کاریگەری راستوخۆی هەیە لەسەر جەستە، بۆیە باشترە لە کاتی مەلەکردن زیاتر گرنگی بەم خۆراکانە بدەیت:

باشترین خۆراکەکان پێش مەلەکردن:
ئەم خۆراکانە سەرچاوەیەکی گرنگی بەدەستهینانی وزەن، باشترین خۆراکن بۆ پێش مەلەکردن:
پاستا
نانی گەنم
برنج
پەتاتەی شیرین
پاقلەمەنیەکان
چەرەسانی سوێرنەکراو
شۆفان
ماست
مۆز

باشترین خۆراکەکان بۆ دوای مەلەکردن:
باشترە گرنگی بەو خۆراکانە بدەیت کە دەوڵەمەندن بە ریشاڵ و پرۆتین، هەروەها ئەو خۆراکانەی دژە ئۆکسانن بۆ ئەوەی ماسولکەی جەستەت بنیاد بنێت و ئێسکەکانت بەهێز بکات، سود لە مەلەکردنەکەت وەربگریت، باشترە دوای  باشترە دوای 20-30 خولەک دوای مەلەکردن بخورێت:
شوکەلاتەی بێ چەوری
گۆشت
ماسی تونە
هێلکە
سەوزە
زەڵاتە
شیروشوکەلاتە

ئه‌م بابه‌ته 6333 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP