بێلا حەدید بە جوانترین خانمی جیهان هەڵبژێردرا

خەندان لایف

خانمە نمایشکاری ئەمریکی- فەلەستینی "ئیسابێلا خیر حەدید" ناسراو بە "بێلا حەدید" بە جوانترین خانمی جیهان هەڵبژێردرا.
Image result for bella hadid
دوای ئەوەی The golden ratio پێوەرەکانی جوانی بۆ روخساری خانمان دیاری دەکات، بێلا حەدیدی تەمەن 23 ساڵ رێژەی %94.35 بەدەست هێنا، بەمەش توانی نازناوی جوانترن خانمی جیهانی بەدەست بهێنێت.

ئەم نازناوەی بێلا لەسەر ئاستی جیهاندا بوە، توانی پێش چەندین خانمی دیکەی بداتەوە کە پاڵیورابون بۆ بردنەوەی هەمان نازناو، بیۆنس توانی پلەی دوەم بەدەست بهێنێت، ئەمبێر هێرد پلەی سێیەم.

هەروەها "ئاریانا گراند، تیلەر سویفت، کەیت مۆس، سکارلێت جۆنسن، ناتالی پۆرتمان، کاتی پێری، کارا دیلیڤین" لە تۆپ 10ی جوانترین روخسارەکان بون.

ئه‌م بابه‌ته 18445 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP