زریان قادر نوێترین کلیپی بڵاوکردەوە


خەندان لایف

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "زریان قادر" نوێترین کلیپی بە ناوی "بەبێ تۆ" بڵاوکردەوە.

زریان قادر لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە کە ڤیدیۆ کلیپێکە بە ناوی "بەبێ تۆ".

تێکستەکەی لەلایەن "باوان موراد" نوسراوە، ئاوازەکەی وەرگیراوە، کاری دەرهێنانی لەلایەن "ئاکۆ" بۆ ئەنجام دراوە.

زریان قادر ماوەیەکی کەمە لە بواری هونەریدا دەرکەوتوە، خاوەنی چەند بەرهەمێکی هونەریە.
 

ئه‌م بابه‌ته 2147 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP