لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 19ی تشرینی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمڕۆ سەرنجی تەواوت لەسەر کارەکەتە، هەنگاوی باش دەنێیت لەلایەنی پیشەییەوە، مەترسە لەوەی داوای هاوکاری لە هاوپیشەکانت بکەیت، ئەگەر بۆت گران بو بە گروپ کار بکەن، بیر لە کۆبونەوە و یەکتر بینین بکەرەوە لەگەڵ هاورێکانت، بۆ ئەوەی هەست بە باشی بکەیت لەلایەنی دەرونیەوە، خۆت فەرامۆش مەکە گرنگی زیاتر بە تەندروستیت بدە.

گا 20\4 - 20\5
ئەمڕۆ هانی ئەو کەسانە دەدەیت کە لە چواردەورتن، بەلام رێگەمەدە بەم شێوەیە ئەرکەکانی خۆت لەبیر بکەیت، چونکە ئێستا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە لە ئامانجەکەتەوە نزیکیت، هیچ هۆکارێک نیە بۆ ئەوەی خۆت خەمبار بکەیت و بە نەرێنی بیر بکەیتەوە، ئەمرۆ هەست بەباشی دەکەیت لەلایەنی تەندروستیەوە بەڵام زۆر ماندوبون زیانت پێدەگەیەنێت.

دوانە 21\5 - 20\6 
شێوازی کارکردنت بەلای کەسانی دیکەوە سەرنج راکێشن ئەمەش وادەکات زیاتر هان بدرێیت لەلایەنی پیشەییەوە، خۆشەویستەکەت بەردەوام پاڵپشتیت دەکات و لەگەڵ دەوەستێت، هەندێک نهێنی هەیە دەربارەی خۆت و لە کەسانی دیکەت شاردوەتەوە، پێویست ناکات شەرم بکەیت و ئەو لایەنەی خۆت بشاریتەوە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
پلانێکی گەورەت هەیە، خێزانەکەت پاڵپشتیت و دەکەن و هانت دەدەن بۆ ئەوەی پلانەکانت بەباشی جێبەجێ بکەیت، بەهێزبونی پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت وات لێدەکات زیاتر هەست بە ئارامی بکەت لەلایەن سۆزداریەوە، رێگەمەدە ئەو کەسە لەدەست بدەیت کە خۆشت دەوێت و درێژە بە پەیوەندیەکەتان بدەن.

شێر 23\7 - 22\8
ئەمڕۆ کارەکانت رێکدەخەیت و تواناکانت زاتر دەردەخەیت، پێویستە کۆنترۆڵی چالاکیەکانت بکەیت کە ئەنجامیان دەدەیت، تۆ سەردەکەویت لەلایەنی پیشەیی و کۆمەڵایەتیەوە زیاتر بەرەو پێشەوە دەچیت، گرنگیدانی زیاتر بە خۆت وات لێدەکات زیاتر هەست بە ئاسودەیی بکە لەلایەنی دەرونیەوە.

فەریک 23\8 - 22\9
هەوڵی گەڕانەوەی ئەو کەسانە مەدە کە لە ژیانت رۆشتون و رۆژێک لە رۆژان جێیان هێشتویت، ئەمڕۆ پەستانێکی زۆرت لەسەر دەبێت لەلایەنی پیشەییەوە و هەست بە ماندوبون دەکەیت، وزەیەکی زۆرت هەیە بەلام هیچ پلانێکت نیە بۆ داهاتو، باشترە وزەکەت هەڵبگریت بۆ ئەنجامدانی کارو پرۆژەی گرنگ.

تەرازو 23\9 - 22\10
باشترە هاوسەنگیەک رابگریت لەنێوان پیشەکەت و خێزانەکەت، سەرقاڵبونی زۆر لە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانی دور خستویتەتەوە، زیاتر چالاکبە و کارەکانت بە وریاترەوە ئەنجام بدە، دەتوانیت هەر شتێک بکەیت کە دەتەوێت بەڵام رەچاوی بارودۆخی کەسانی دیکە بکە و بە هەڵەشەییەوە هەنگاو مەنێ.

دوپشک 23\10 - 21\11
هەندێک رەفتارت هەیە کە خۆت ئارەزو ناکەیت ئەم رەفتارانە لە تۆدا بونیان هەبێت، بەڵام باشترە متمانەت بەخۆت دەبێت و ئیرادەیەکی بەرزت هەبێت بۆ ئەوەی شێوازی ژیانت بگۆڕیت و بەرەنگاری ئەو رەفتارانەت ببیتەوە کە دەتەوێت لە ژیانتدا نەمێنن، پاڵپشتی خۆشەویستەکەت بۆ هاندانی خۆت بەکار بهێنە و بەهێزبمێنەرەوە.

کەوان 22\11 - 21\12
لەم ساتەدا شتەکان بە  شێوەیە ناڕۆن بەڕێوە کە تۆ دەتەوێت، لەگەڵ ئەوەی هەوڵێکی زۆر دەدەیت بەڵام رێگریەکی زۆر لەبەردەمتدا هەیە، بەلام نابێت رێگە بدەیت بارودۆخی سەخت کارت تێبکات و پێویستە بەهێز بوەستیت، پشویەک وەربگرە و دوبارە دەست پێبکەرەوە، پەیوەندی خۆشەویستیت لە ئاستێکی باشدایە ئەمەش زیاتر دڵخۆشت دەکات.

گیسک 22\12 - 19\1
دوبارە وادەردەکەوێت کۆنترۆلی شتەکان لەدەست بدەیت، بەڵام ئەمە کارت تێناکات چونکە زۆر بەهێزتری لەوەی ئەم روداوە لەناکاوانە بتروخێنن، ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاو دەبێت بۆ ئەوەی زیاتر دڵی خۆشەویستەکەت بەدەست بهێنیت، باشترە تەندروستیت فەرامۆش نەکەیت بەهۆی سەرقاڵیتەوە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەمرۆ پڕ لە وزەیت، هەر چالاکیەک کە ئەنجامی دەدەیت ئەنجامێکی زۆر باشی دەبێت و شتەکان بە شێوەیە دەبن کە تۆ دەتەوێت، زیاتر متمامەت بە خۆت هەبێت، بەڵام وریابە لەوەی بە هەڵەشەیی رەفتار نەکەیت و پەلەی دەرئەنجامی کارەکانت نەبێت، بەختێکی باشت دەبێت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
هیچ شتێک نیە بتوەستێنێت لە گەیشتن بە ئامانجەکەت، هەرگیز مەوەستە و قسەی کەسانی دیکە کارت تێنەکات، بەم شێوەیە زیاتر خەونەکانت گەورە دەبن و چانسی نزیکبونەوەت لێیان زیاتر دەبێت، ئەزمون وەربگرە و لە ژیانی خۆتدا سودیان لێ ببینە، رێگەمەدە رەفتارەکانت بە شێوەیەکی هەڵەشانە بن بۆ ئەوەی خۆشەویستەکەت لەدەست نەدەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 60707 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP