لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 18ی تشرینی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
هەوڵبدە لە کێشە هەستیارەکان رزگاربێت لەلایەنی پیشەییەوە، بۆ ئەوەی بتوانیت هەنگاو بەرەو سەرکەوتن بنێیت، ئەم ماوەیە تەرخان بکە بۆ رێکخستنەوەی کاتەکانت و ئەنجامدانی چالاکی تەنزئامێز لەگەڵ خۆشەویستەکەت بۆ ئەوەی رۆتین زاڵنەبێت بەسەر پەیوەندییەکەتاندا، راهێنانی وەرزشی یارمەتی جەستە دەدات چالاکبێت و بێ توانا نەبێت.

گا 20\4 - 20\5
هەندێک لە هاوپیشەکانت ئیرەیت پێدەبەن، بەهۆی متمانەی بەرپرسەکانتەوە بۆ تۆ، چونکە واهەست دەکەن زیان بەوان دەگەیەنیت، دروستکردنی کەشێکی رۆمانسی یارمەتیدەرە بۆ پەیوەندییەکی سۆزداری بەهێز و پتەو، هەوڵبدە لەرێگای رێنماییە پزیشکییەکانەوە ئاگاداری تەندروستیت بە.

دوانە 21\5 - 20\6 
پێشێلکردنی یاساکانی کارەکەت کارێکی باش نییە و زیانت پێدەگەیەنن، پێویستە بایەخ بە خۆشەویستەکەت بدەیت و هەستەکانتی بۆ دەربڕی، بایەخ بە خواردنەوەی شیر بدە بۆ بەهێزبونی ئێسکی لەشت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی روبەروی کێشەکانی کارەکەت ببیتەوە و چارەسەری بکەیت، هەرگیز بەشێوەیەک مامەڵەی خۆشەویستەکەت مەکە، کە دڵی بریندار بکەیت، هەوڵبدە نەرم بە، کێشت بپارێزە و خواردنی تەندروست هەڵبژێرە.

شێر 23\7 - 22\8

رەنگە هاوکاری بکرێیت لەلایەنی پیشەییەوە، بەڵام تۆ ناتەوێت و پشت بە تواناکانت خۆت دەبەستیت، ئەو بابەتانەی ترسی لادروست کردویت لای خۆشەویستەکەت باسی بکە و گفتوگۆی لەسەر بکەن، تا ئارام بیتەوە، هەمیشە کاتێک تەرخان بکە بۆ گەڕان بەناو سروشت و حەوانەوەی دەرونت.

فەریک 23\8 - 22\9
هەوڵدەدەیت تواناکانت بەرەوپێش بەریت و هەنگاوی گەورە بنێیت، پەیوەندی سۆزداریت زۆرباشە و لەئێستادا پلان بۆ داهاتویەکی پرشنگدار دادەنرێت، گرنگە بزانیت جۆرەکانی خواردنت چین و ئاگاداری تەندروستیت بیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
لەلایەنی پیشەییەوە هەلی باش دێتەبەردەمت، بەڵام دەبێت پێش هەر بڕیارێک بزانیت چۆن رەفتار دەکەیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پلانی داهاتو دابنێن و راوێژی پێکەوە بکەن، ماندبونی دەرونی کاریگەری سلبی لەسەرت دەبێت.

دوپشک 23\10 - 21\11
بەدوای چانسێکی باشتردا دەگەڕێیت بۆ ئەوەی بگەیت بە ئامانجەکانت، ئەمەش هاوکاریت دەکات هەنگاوی گەورە بنێیت، رێز لە بارودۆخی خۆشەویستەکەت بگرە، چونکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕدەبیت، راهێنانی وەرزشی تەندروستیت دەپارێزێت.

کەوان 22\11 - 21\12
کێشەی دارایی روبەروی کارەکەت دەبێتەوە، هەربۆیە دەبێت بزانیت چۆن رەفتار لەگەڵ بارودۆخەکە دەکەیت، کەسێک رەنگە ئەم ماوەیە بایەخ پێبدات و هەوڵی نزیکبوونەوە بدات، یان هەر خۆشەویستەکەی خۆت هەوڵی باش بۆ نزیکبونەوەی زیاتر بدات، فەرامۆشکردنی تەندروستیت زیانی هەیە و دەبێت وریابیت.

گیسک 22\12 - 19\1
خۆت بەدوربگرە لەو هاوپیشانەی یارمەتیت نادەن و زیان پێدەگەیەنن، هێندە عینادی مەکە لەگەڵ خۆشەویستەکەت، پێویستە تێگەیشتن هەبێت، چونکە زیان بە پەیوەندیتان دەگەیەنیت، رۆژێک تەرخان بکە بۆ گەڕان بەناو سروشتدا.

سەتڵ 20\1 - 18\2
گۆڕانکاری گەورە رودەدات لە کارەکەت، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی تواناکانی خۆت دەربخەیت و پێگەکەت بەرز بێتەوە، هێندە لۆمەی خۆشەویستەکەت مەکە، چونکە هەموو کاتێک ئەو بەتەنها تاوانبار نییە، هەست بە ئارامی دەکەیت لەلایەنی دەرونییەوە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
کااتی سەرکەوتن و بەدیهاتنی ئامانجەکانتە، بەڵام ئەمە پەیوەستە بە بەدەستهێنانی متمانەی بەرپرسەکانت بە تواناکانی خۆت، بەخت یاوەردەبێت و قۆناغێکی باشە بۆ ئەوەی پەیوەندی سۆزداری ببەستیت، یاخود ئەو پەیوەندییەی هەتە بیگۆڕیت و هەنگاوێکی باشتر بنێیت، رەنگە تەندروستیت تێکبچێت و ئازار هەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 40990 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP