چۆن خەمۆکی چارەسەر بکەیت


خەندان لایف

خەمۆکی حاڵەتێکی دەرونی تایبەتە، کە کەسی توشبو هەست بە خەم و سترێس و بێهیوایی دەکات، دەکرێت بە چەند هۆکارێکی جیاواز توشی ئەم حاڵەتە هاتبێت لەوانە مردنی لەناکاوی کەسێکی نزیک، یان زۆر بیرکردنەوە دەربارەی بابەتیکی دیاریکراو، چەند نیشانەیەک لە کەسەکە دەردەکەون، ماڵپەری webmd شێوازی چارەسەرکردنی خستوەتەڕو.

لە رۆتین دوربکەوەرەوە
ئەنجامدانی چالاکیەکانی رۆژانەت بە یەک شێوە، هۆکارە بۆ ئەوەی توشی خەمۆکی ببیت، لە رۆتینات دوربکەوەرەوە، چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام بدە.

ئامانج دابنێ
ژیانت بەبێ ئامانج بەسەرمەبە، ئامانج بۆ ژیانت دابنێ، پلانت هەبێت بۆ ئەوەی پێی بگەیت.

وەرزش بکە
وەرزشکردن هۆکاری سەرەکە بۆ ئەوەی لە خەمۆکی دوربکەویتەوە، لانی کەم هەفتەی چوار رۆژ بۆ وەرزشکردن تەرخان بکە.

خۆراکی تەندروست بخۆ
سیستمی خۆراکی تەندروست هۆکارە بۆ ئەوەی لە خەمۆکی دوربکەویتەوە، خواردنی تەندروست بخۆ بۆ ئەوەی هەست بە باشتربون بکەیت.

بڕی پێویست بخەوە
ئەو کاتەی خەمۆکیت هەیە شەوان خەوت لێناکەوێت و زیاتر هەست بە خراپتر بون دەکەیت، بۆیە دوربکەوە لەوەی بە رۆژ بخەویت، شێوازی ژیانت بگۆڕە و بە رۆژ وەرش ئەنجامبدە ، چەند کاتژمێرێک پێش نوستن ئامێرە تەکنەلۆژیەکان بەکارمەهێنە.

بەرەنگاری بیرکردنەوە نەرێنیەکان بەرەوە
ئەگەر دژی خەمۆک بجەنگیت کەواتە دەتوانیت تێیبپەڕێنیت.

سەردانی پزیشک بکە
زۆر ئاساییە کاتێک هەست بە خەمۆکی دەکەیت سەردانی پزیشکی دەرونی بکەیت بەم شێوەیە هەست بە باشتر بون دەکەیت و تێروانینت بۆ ژیانت دەگۆڕێت.

شتی نوێ تاقیبکەرەوە
ئەو شتانەی کە پێشتر ئەنجامت نەداون، وەکو شاخەوانی، فێربونی پیشەیەکی نوێ، کارکردنی خۆبەخشانە لە دەزگا خێرخوازیەکان یان هەر شتێک کە ئارەزوی دەکەیت.

چێژ لە ساتەکانت ببینە
ئەوەت بیربێت ئەو ساتەی دەڕوات ناگەڕێتەوە بۆیە هەوڵبدە چێژ لە هەمو ساتەکانی ژیانت ببینیت و بە خۆشی و ناخۆشیەکانەوە ژیانت خۆشبوێت.

ئه‌م بابه‌ته 9802 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP