بە وێنە؛ پێنج گونجاوترین رەنگی پشتچاو بۆ چاوسەوزەکان

خەندان لایف

چاو سەوزەکان رێژەیان کەمە تەنها %2ی دانیشتوان پێکدەهێنن، خاوەنی سەرنجراکێشترین رەنگی چاون، دەتوانیت بە ماکیاژ وابکەیت چاوەکانت سەرنجراکێشتر دەربکەون ئەگەر بزانیت چۆن رەنگی گونجاو هەڵدەبژێریت بۆ پشت چاوت، گونجاوترین رەنگەکانی پشتچاو بۆ چاو سەوزەکان بریتیە لە.

یەکەم: ئاڵتونی
رەنگی ئاڵتونی و رۆزگۆڵد زیاتر سەرنجراکێشی رەنگی چاو دەردەخەن، بۆیە دودڵ مەبە لە بەکارهێنانی.
Image result for green eyes shadow gold
دوەم: شەرابی
زیاتر شیک دەرت دەخات، کچە مۆدێلە بەناوبانگەکان کە خاوەنی چاوی سەوزن زیاتر لە هەر رەنگێک گرنگی بە شەرابی دەدەن بۆ چاوەکانیان.
Related image
سێیەم: برۆنزی کاڵ
دەتوانیت وەکو هایلایت بۆ چاوەکانت بەکاری بهێنیت، تێکەڵکردنی لەگەڵ قاوەیی یان ئاڵتونی ئەنجامێکی سەرسورهێنەری دەبێت.
Image result for green eyes shadow Shimmering Taupe
چوارەم: مۆر
بە هەمو تۆنەکانیەوە گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی چاوان سەورزە، ئەم رەنگە لە ئێواراندا زیاتر چاوەکان سەرنجراکێشتر دەردەخات.

پێنجەم: سمۆکی
رەنگی رەساسی کلاسیکی دەتوانیت بەکاری بهێنیت بۆ ئەوەی ستایلی سمۆکی بۆ چاوەکانت دروست بکەیت، سەرنجراکێشتر دەردەکەوێت ئەگەر لەگەڵ ئایلاینەر بیکەت.

Smokey eye

 

ئه‌م بابه‌ته 10997 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP