هەشت رێگا بۆ چارەسەرکردنی خراپبونی بەشی خوارەوەی قژ


خەندان لایف

بەردەوام بەکارهێنانی ئامێرە گەرمەکان زیانی زۆر بە قژ دەگەیەنێت، دەبێتە هۆی زبر بونی قژ و دوکەرت بونی تاڵەتانی قژ، سیمایەکی ناشرین بە قژەکە دەبەخشێت دەتوانیت بە جێبەجێکردنی ئەم تێبینیانە خۆت لەو کێشەیە رزگار بکەیت.

یەکەم: زەیت بۆ قژت بەکاربهێنە
زەیتی سروشتی جگە لەوەی بەشی خوارەوەی قژت نەرم دەکات و دوکەرت بونی قژ ناهێڵیت، یارمەتی دێژبونەوە دەدات و قژ رەونەقدار دەکات.

دوەم: بە وریایی قژت شانە بکە
شانە کردنی قژ هۆکار بۆ خراپبون و زیان بەرکەوتنی قژ، دوکەرتبونی قژ.

سێیەم: پشو بە قژت بدە
بەردەوام ئامێرە گەرمەگان بۆ قژت بەکارمەهێنە.

چوارەم: تاڵە خراپ بوەکان لێمەکەرەوە
کاتێک دەبینیت قژت زبر بوە یان دوکەرت بوە، تاڵەکانی قژت بەدەست لێمەکەرەوە، چونکە بەم شێوەیە قژت خراپت دەبێت و لاواز دەبێت.

پێنجەم: نەرمکەرەوەی قژ بەکاربهێنە
دوای هەر گەرماوێک نەرمکەرەوە بۆ قژت بەکاربهێنە.

شەشەم: بە زوریایی قژت وشک بکەرەوە
وشک کردنەوەی قژ بە بەکارهێنانی خاولی و بە شێوەیەکی خێرا، دەبێتە هۆی شکانەوەی تاڵەکانی قژ، هەروەها ئامێرە وشک کەرەوەکان بەکارمەهێنە راستەخۆ دوای گەرماو.

حەوتەم: ماسکی پرۆتین بۆ قژت بکە
پرۆتین یارمەتی نەرم کردنی قژ و لابردنی بەشە خراپبوەکانی قژ دەدات بەتایبەتی لەبەشی خوارەوەی قژ.

هەشتەم: قژت ببڕە
بڕینی قژ یارمەتی لابردنی ئەو بەشانەی قژ دەدات کە دوکەرت و زبربونە، بۆیە هەوڵبدە سێ مانگ جارێک لانی کەم سەر تاڵەکانی قژت ببڕیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 10174 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP