ئەو خۆراکانەی هەرگیز بەسەرناچن

خەندان لایف

بە پێی تێپەربونی کات خۆراکەکان وەکو خۆیان نامێننەوە، هەندێکیان خراپ دەبن و تێکدەچن و بۆ بەکارهێنان ناشێن، بەڵام بە پێچەوانەوە کۆمەڵێک خۆراک هەیە هەرگیز بەسەر ناچن و دەتوانیت بۆ هەتا هەتایە هەڵیان بگریت.

یەکەم: برنجی سپی
توێژینەوەکان دەریان خستوە کە برنج تێکناچێت و خراپ نابێت، بەڵام دەبێت لە شوێنێک هەڵبگیرێت کە ئۆکسجینی پیویستی بۆ بڕوات، پلەی گەرمیەکەی لە خوار 40 پلەوە بێت.
istock
دوەم: هەنگوین
یەکێکە لەو خواردنانەی بۆ هەتاهەتایە دەتواندرێت هەڵبگیرێت.

سێیەم: خوێ
دەتوانرێت بۆ ماوەیەکی زۆر هەڵبگیریت بەڵام پێویستە لە شوێنی شێدار دوربخرێتەوە.

چوارەم: شەکر
دەتوانیت بۆ هەتاهەتایە هەڵیبگریت و بە هیچ شێوەیەک خراپ نابێت، بەڵام دەبێت لە شوێنێکی وشکدا هەڵبگیرێت.

پێنجەم: پاقلەمەنیەکان
ئەو پاقلەمەنیە وشکەکان دەتوانرێت بۆ ماوەیەکی زۆر هەڵبگیرێت، توێژەرەکانی زانکۆی بریگهام دەریان خستوە دوای 30 ساڵ پاقلەمەنیە وشکەکان بە هەمان شێوەی خۆیان ماونەتەوە و خراپ نەبونە.

شەشەم: شیری پاودەر
دەتوانرێت بۆ ماوەیەکی زۆر زیاتر هەڵبگیرێت لە شیری تەڕ، بەڵام دەبێت لە مێروەکان و شوێنی شێدار دوربخرێتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 25339 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP