میران عەلی نوێترین کلیپی بڵاوکردەوە


خەندان لایف

هونەرمەندی گۆرنیبێژ "میران عەلی" نویترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە.

میران عەلی لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی "داوای نەکەی" بڵاوکردەوە، بە وتەی میران خۆی یەکەمین جارە کلیپێکی لەم شێوەیە لە کوردستاندا بکرێت، هیچ کەت (بڕین) لەناو کلیپەکەدا نیە.

تێکست و ئاوازی گۆرانیەکە لەلایەن "لاوک دانا" کراوە، کاری میوزیک و ئەڕێنجمینتەکەی لەلایەن "ئارش عوسمان" بۆ کراوە، کاری دەرهێنانی لەلایەن ئارام "سەردار" بۆ ئەنجامدراوە.

میران عەلی لەدایکبوی 1995 ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ"، خاوەنی چەند کلیپ و گۆرانیەکە، بە هەردو کلیپی "سلێمانی، خۆشمدەوێی" ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد.

 

ئه‌م بابه‌ته 8058 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP