خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 17ی تشرینی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمرۆ دەتوانیت پشتگیری خێزانەکەت بەدەست بھێنیت، خێزانەکەت هەمو ئەو داواکاریانە قبوڵ دەکەن کە ئاراستەیان دەکەیت، پشتگیری پلانەکانت دەکەن بە خۆشحاڵیەوە، پەوەندی بەهێزت لەلایەنی سۆزداریەوە دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر هەست بە دڵخۆشی بکەیت، هەروەها بەهێزی پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زیاتر لەیەکترتان نزیک دەکاتەوە.

گا 20\4 - 20\5
ئەمرۆ هەمو بەهرەکانت دەخەیتەرو و زیاتر لە هەرکاتێکی دیکە بەهێز دەردەکەویت، دەتوانیت کۆنترۆڵی هەمو شتەکان بکەیت و سەرکەوتنی گەروە بەدەست دەهێنیت لەلایەنی پیشەییەوە و کۆمەلایەتیەوە، وریابە لە بڕیاردان و کەسانی چواردەورت بە روکەش  کەسانی دیکە هەڵمەسەنگێنە.

دوانە 21\5 - 20\6
تاقیکردنەوەی چالاکی جۆراوجۆر و کۆمەڵایەتی لەگەڵ خۆشەویستەکەت دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر لەیەکتر نزیک ببنەوە، ئەم بارودۆخەی ئەم چەند رۆژەت کەمێک سەخت دەردەکەوێت، بەڵام لەگەڵ کەمێک متمانەبەخۆبون هەمو شتێک باش دەبێت و ئەو بارودۆخە تێدەپەڕێنیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
هەر زانیاریەک کە لە کەسانی چواردەورتەوە پێت دەگات بە جدی وەریبگرە و کاتی ئەوە نیە شتەکانت بە گاڵتەو پێکەنینەوە وەربگریت، ئەگەر سەرکەوتنت دەوێت دەبێت راوێژ بە کەیانی دیکە بکەیت و بە سەربەخۆیی بڕیار نەدەیت، لەگەڵ هاوڕێ و هاوپیشەکانت بیرکردنەوەت جیاوازە، بەڵام مەهێڵە ئەم جیاوازیە ببێتە هۆی دروستبونی ناکۆکی لە نێوانتان.

شێر 23\7 - 22\8
هەندێک چالاکی جیاواز ئەنجامبدە لەگەڵ خۆشەویستەکەت و لە رۆتینات دوربکەوەرەوە، لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندیەکەتان، ئەم چەند رۆژە خەمێکی زۆرت هەیە و نیگەرانیت، بەڵام باشترە بەهێزبیت چونکە بارودۆخەکە کاتیە، باشترە لەلایەنی پیشەییەوە وریای هەڵسوکەوتەکانت بین و کەسانی دیکە نیگەران نەکەیت.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەمرۆ زۆر نایاب دەردەکەویت، باشترە کەسانێک بدۆزیتەوە کە پاڵپشتیت بکەن بۆ پرۆژەکانت و هاوکارت بن، لەلایەنی سۆزدایەوە کەمێک هەست بە تەنیایی دەکەیت، بەڵام وریابە لەوەی تەنهاییت نەبێتە هۆی ئەوەی پەیوەندیەکی نادروست دابنێیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
کەسانی چواردەورت بە شێوەیەک دەجوڵێنەوە کە یارمەتی پرۆژەکانی تۆ بدات، ئەم یارمەتیە بەهۆی میهرەبانی هاوڕێ و خێزانەکەتەوە دەبێت، کاتێک هەنگاو دەنێیت بۆ ئامانجەکانت باشترە بە هێمنی هەنگاو بنێیت و هەڵەشە نەبیت، زیاتر وریای رەفتارەکانت بە لەگەڵ خۆشەویستەکەت.

دوپشک 23\10 - 21\11
هەمو بارودۆخەکان بەو شێوەیە ناڕۆن بەڕێوە کە تۆ پلانت بۆیان داناوە، ئەمەش کەمێک بارودۆخەکەت لێگران دەکات، رێگە مەدە بێهیواییت وات لێبکات واز لە پلانەکانت بهێنیت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەت، باشترە زیاتر سەرنجت لەسەر پرۆژەکانت بێت و هیچ بارودۆخێکی سەخت نەتوەستێنێت.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەگەر سەرنجت لەسەر سەرکەوتنەکان کەسانی دیکە بێت ئەوا شکستی خۆت دەبینت، باشترە چاوت لەسەر پرۆژە و پلانەکانی خۆت هەڵنەگریت و کەسانی دیکە فەرامۆش بکەیت، زۆر لە خۆت مەکە بۆ ئەوەی هەر کارێک ئەنجام بدەیت کە لە تواناتدا نیە.

گیسک 22\12 - 19\1
لەلایەنی پیشەییەوە ئەرکی زیاترت دەکەویتە سەرشان و پێویست دەکات زیاتر ماندو ببیت و هەوڵی زیاتر بدەیت، دەتوانیت هەر پێشنیارێک لەکەسانی چواردەورەکەتەوە قبوڵ بکەیت ئەگەر دەزانیت ژیانت ئاسان دەکات، بێهیوا مەبە تەنانەت ئەگەر ناخۆشترین رۆژەکانیشت تێپەڕاند چونکە داهاتویەکی پرشنگدارت لە پێشە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
هەنگاوی گەورە دەنێیت بەرەو سەرکەوتن و پلەت بەرز دەبێتەوە لەلایەنی پیشەییەوە، رێگە مەدە سەرقاڵیت لە هاوڕێ و خێزانەکەت دوربخاتەوە، وا لە خۆشەویستەکەت بکە زیاتر دڵخۆش ببێت لەگەڵدا و هەست بەخۆشەویستی تۆ بکات، گرنگ نیە بە چ بارودۆخێکدا تێدەپەڕیت، بەهێزی و متمانە بەخۆبونت رێگە نادات بکەویت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
روبەڕوی هەندێک کێشە دەبیتەوە، بەڵام وریابە لەوەی چ کاتێک هەوڵەکانت بەکاردەهێنیت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانت، چوکە هەمو بارودۆخێک گونجاو نیە بۆ ئەوەی کێشەکانت چارەسەر بکەیت، رەنگە بەهۆی هەڵەشەییتەوە هەندێک کێشەت توش ببێت، باشتر هێمن بیت لە رەفتار و هەڵسوکەوتەکانتدا.

 

ئه‌م بابه‌ته 40720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP