چی بکەیت ئەگەر خۆشەویستەکەت لە ناکاو جێی هێشتیت

خەندان لایف

بێگومان ئاسایی نیە کە کە کەسێک لەناکاو جێتبهێڵێت، کاریگەری نەرێنی لەسەر دەرونت دروست دەکات و بە رۆژانێکی سەختدا تێدەپەڕیت، بەڵام پێویست ناکات بەردەوام بیر لەو بارودۆخە بکەیتەوە، هەوڵبدە خۆت بگونجێنە، ماڵپەری pairedlife هەندێک ئامۆژگاری خستوەتەڕو بۆ ئەوەی ئەو بارودۆخە تێبپەڕێنیت.

یەکەم: خۆت سەرقاڵ بکە
هەوڵبدە بیر لە پیشەیەکی جیاواز بکەیتەوە، رۆژانە کات دابنی بۆ بینینی هاوڕێ کۆنەکانت، هەندێک کات بۆ خۆت تەرخان بکە.

دوەم: بگری
ئەگەر هەستت بە خەمباری کرد زۆر لە خۆت مەکە بۆ ئەوەی بیشاریتەوە، هەرکات پێویست بو بگری بەم شێوەیە زیاتر هەست بە ئاسودەیی دەکەیت.

سێیەم: لە خواردن و خواردنەوە زیان بەخشەکان دوربکەوە
بۆ ئەوەی بەرامبەرەکەت لەبیر بکەیت هەرگیز خواردنەوە کحولیەکان مەخۆرەوە، لە جگەرە کێشان دوربکەوە.

چوارەم: پەیوەندی خۆشەویستی دیکە دامەنێ
بۆ لەبیرکردن خۆشەویستەکەت پەیوەندی خۆشەویستی نوێ دامەنێ، سەرەتا هەوڵبدە خۆشەویستەکە کۆنەکەت لەبیر بکە، بە تەنها بمێنەرەوە تا ئەو کاتەی ئامادە دەبیت بۆ ئەوەی پەیوەندی خۆشەویستی نوێ دابنێیت.

پێنجەم: بە تەواوی ئەو لە ژیانتدا بسڕەوە
ئەو کەسەی جارێک بتوانێت جێت بهێڵێت رەنگە دوبارەی بکاتەوە، بۆیە بە تەواوی لە ژیانتدا بیسڕەوە بیری لێمەکەرەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 15956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP