هۆکارەکانی دروستبونی بۆنی ناخۆشی دەم

خەندان لایف

یەکێکە لە کێشەکان کە روبەروی پیاوان خانمان دەبێتەوە، زۆرجار کەسەکە توشی شەرمەزاری دەکات لەلای کەسانی دیکە، کۆمەڵێک هۆکار هەیە کە دەبێتە هۆی دروستبونی بۆنی ناخۆشی دەم، ماڵپەری mayoclinic هۆکارەکانی بڵاوکردوەتەوە کە دەکرێت لە رێگەی هۆکارەکانەوە چارەسەری کێشەکە بکەیت.

یەکەم: خواردن
هەندێک خۆراک هەیە کە کە کاتێک دەیخۆیت لە بەینی ددانەکان دەمێنێتەوە و رێژەیەکی زۆر لە بەکتریا کۆدەکاتەوە، ئەوانیش پیاز، سیر، بەهارات، کە دەبیتە هۆی دروستبونی بۆنی ناخۆشی دەم.

دوەم: وشکی دەم
لیک یارمەتی خاوێنکردنەوەی دەم دەدات، رێژەیەکی زۆر لە بەکتریای ناودەم لەناودەبات، بۆیە وشکبونی دەم دەبێتە هۆی بۆنی ناخۆشی دەم.

سێیەم: جگەرە
جگەرەکیشان دەبێتە هۆی بۆنی ناخۆشی دەم، بەگشتی بەرهەمەکانی توتن بۆنی ناخۆشی دەم دروست دەکەن.

چوارەم: دەرمان
هەندێک دەرمانی پزیشکی راستەوخۆ کاریگەری لەسەر بۆنی ناخۆسی دەم هەیە، دەبێتە هۆی وشکبونی دەم.

پێنجەم: کێشەکانی دەم
وەکو کلۆربونی ددان و نەخۆشی پوک دەبێتە هۆی بۆنی ناخۆشی دەم.

شەشەم: نەخۆشی دیکە
وەکو گەرو و لوت، هەروەها نەخۆشیەکانی شێرپەنجە، گەدە، هۆکارن بۆ دروسبونی بۆنی ناخۆشی دەم.

 

ئه‌م بابه‌ته 23233 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP