کەمال مەحەمەد نوێترین بەرهەمی دەربارەی بارودۆخی کوردستان بڵاوکردەوە


خەندان لایف

هونەرمەند و گۆرانیبێژ "کەمال محەمەد" نوێترین بەرهەمی بە ناوی "کۆست" دەربارەی بارودۆخی ئێستای کوردستان بڵاوکردەوە.

هونەرمەند و گۆرانیبێژ "کەمال محەمەد" نوێترین بەرهەمی لە چەناڵی یوتیوب بە ناوی "کۆست" بڵاوکردەوە، کە بەرهەمێکی تەواو جیاوازە لەوانەی پێشوی،  گۆرانیەکەی تایبەت بە دۆخی ئێستای کوردستانە.

تێکستی گۆرانیەکەی لەلایەن "سەروەت تۆفیق" نوسراوە، ئاوازەکەی لەلایەن "شادمیهر" دانراوە، کاری دەرهێنانی لەلایەن "زانیار ئازەری" بۆ ئەنجامدراوە.

کەمال محەمەد لە ساڵی 1960 لە شاری سلێمانی لەدایک بوە، ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە دەستی بە کاری هونەری کردوە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکان خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.

ئه‌م بابه‌ته 2282 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP