نەریمان بابان بەهۆی بارودۆخی رۆژئاڤاوە هەردو کۆنسێرتەکەی دواخست


خەندان لایف

نەریمان بابان وەکو هاوخەمیەک بۆ کوردانی رۆژئاڤا هەردو کۆنسێرتی شاری سلێمانی و هەولێری دواخست.

لە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵدا بڕیاربو هونەرمەندی گۆرانیبێژ "نەرمان بابان" کۆنسێرت لە شاری سلێمانی و هەولێری پایتەخت ئەنجام بدات، بەڵام نەریمان بابان رایگەیاند "وەکو هاوخەمیەک بۆ ئەو کارەساتەی کە تورکی دڵ پڕ لە قین بەسەر گەلەکەمانی هێناوە لەم کاتەدا بە پێویستی ئەزانین کە کۆنسێرتەکان دوا بخەین".

هەروەها راشیگەیاند " لە ئێستادا ئێمە ئەرکی گرنگترمان لە سەر شانە ئەویش کۆمەک کردنی پارچەکەی تری جەستەی کوردوستانی بەشکراوە .سەرکەووتن هەربۆ کوردی نەبەردو ئازایە خودامان لە پشت بێت."

نەریمان بابان یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ ناسراوه‌كانی كوردستان و خەڵکی شارى سلێمانیە،  ساڵی 1983 تیپی مۆسیقای بابانی دامەزراندوە،  بۆماوەی 10 ساڵ لەو تیپەدا بەردەوام بوە، ماوەی 24 ساڵیشە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەردەبات، خاوەن بەرهەمێکی زۆری هونەرییە کە زۆربەیان لە ئاوازو هۆنراوەی خۆیەتی.

ئه‌م بابه‌ته 2385 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP