لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 16ی تشرینی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
بە شێوەیەکی سروشتی کەسێکی رۆمانسیت، باشتر دەبێت ئەگەر خۆشەویستەکەت هەمان وێنای تۆی لا دروست ببێت، لەلایەنی پیشەییەوە بەتەواوی هەوڵی خۆت بەکاربھێنە، بە ئاسانی دەستبەرداری ئەو شتانە مەبە کە کە بە هەوڵی خۆت بەدەستت هێناون، رۆژانە کاتی زیاتر بۆ وەرزشکردن تەرخان بکە.

گا 20\4 - 20\5
لۆمەی کەسانی دیکە بۆ ئەو هەڵانەی ئەنجامیان دەدەیت، بەرپرسیاریەتی هەر شتێک بگرە ئەستۆ کە ئەنجامی دەدەیت لەلایەنی پیشەییەوە، کاتی زۆر بە نوستەوە بەسەر مەبە رۆژانە، هەوڵبدە پلان دابنێی بۆ هەمو چالاکیەکانی رۆژانەت، لە چەند رۆی داهاتو ئەرکی زیاترت لەسەر شان دەبێت بۆیە ئاگاداربە.

دوانە 21\5 - 20\6
وریای ئەو کەسانەبە کە لەچواردەورتن، هەمو کەسێک بە دۆستی نزیکی خۆت مەزانە، باشترە زیاتر چالاک بیت کاروبارەکانی ماڵەوەت ئەنجامبدە یان وەرزش بکە بۆ ئەوەی جەستەت بجوڵێت، دەستبەرداری هەر شتێکبە کە ئازارت پێ دەگەیەنیت لەلایەنی دەرونیەوە، ژیان زۆرکورتە بۆیە بە خەم و سترێسەوە مەیبەرەسەر.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
زیادەڕەوی مەکە لە ئەنجامدانی هیچ کارێک و بە تەواو خۆت ماندومەکە لەلایەنی پیشەییەوە، پشو وەرگرتن لە کۆتایی ئەم هەفتەیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ حەوانەوەی جەستە و دەرونت، هەست بە خۆشەویستیەکی زۆر دەکەیت بەڵام حەز ناکەیت خۆشەویستیت دەربخەیت، کە ئەمەش کایگەری باشی نابێت لەسەر پەیوەندی سۆزداریت.

شێر 23\7 - 22\8
ئەم چەند ساڵەی رابردو یادگاری خۆش و ناخۆشت تۆمارکردوە، بەڵام ئەو یادگاریانەی کاریگەریان لەسەر دروست کردویت، پێویستە لە ئەمڕۆوە گۆڕانکاری لە شێوازی ژیانتدا ئەنجام بدەیت، واز لە رابردوت بهێنە و لاپەڕەیەکی نوێ لە ژیانتدا هەڵبدەرەوە، چێژ لە هەمو ئەو ساتانە وەربگرە کە لەگەڵ خێزانەکەت و خۆشەویستەکەت بەسەری دەبەیت، ئامانج بۆ ژیانت دابنێ.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەم چەند رۆژە دەتەوێت هەندێک چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام بدەیت بەلام کاتی پێویستت نیە، باشترە پلانێک دابنێیت، لە پێناو رێکخستی کاتەکانت، ماندوبونی زۆر لەلایەنی پیشەییەوە لە خۆشی ژیان دورت دەخاتەوە، گوێگرێکی باشبە بۆ کەسانی دیکە بەڵام باوەڕ بە هەمو شتێک مەکە.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەم چەند رۆژە خەونی ناخۆش دەبینیت و بەردەوام بە نەرێنی بیر دەکەیتەوە، خەونەکان لەگەڵ هەستانت جێبهێڵە و رێگەمەدە کارت تێبکات، هەنگاوی زۆر باشت ناوە لەلایەنی پیشەییەوە و بەردەوام بونت بەم شێوەیە بە سەرکەوتنت دەگەیەنێت.

دوپشک 23\10 - 21\11
خۆشەویستەکەت نیگەرانە بەهۆی ئەوەی یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی نەخۆشە، هاوخەم و هاوسۆزی بە لەگەڵی بە لەم کاتانەیدا، لە هەفتەی داهاتودا کارێکی زۆرت لەسەر شان دەبێت، بۆیە ئەم هەفتەیە پشو وەربگرە بۆ ئەوەی لە هەفتەی داهاتو وزەی پێویستت پێبێت.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەمڕۆ کارەکانت ئەنجام بدە و پشو وەرگرتن دابنێ بۆ سبەینی، ئەم چەند رۆژە ئەرکێکی زۆر لەسەر شانە و دەتەوێت ماڵەکەت خاوێن بکەیتەوە، دوربکەوە لە مادە پاکەرەوە زیان بەخشەکان و پیکهاتەی سروشتی بەکاربهێنە لەپێناو پاراستنی تەندروستیت.

گیسک 22\12 - 19\1
خۆشەویستەکەت کەسێکی هەستیارە و پێویستی بە پێدانی خۆشەویستی هەیە، هەوڵبدە بە سوپرایزێکی بچوک سەرسامی بکەیت و خۆشەویستی خۆتی بۆ دەرببڕیت بۆ ئەوەی زیاتر پەیوەندیتان بەهێز ببێت، ئەو کارانەی ئەم چەند رۆژە ئەنجامی دەدەیت لەلایەنی پیشەییەوە کەمێک خۆپەرستانەیە، هەوڵبدە زیاتر بارودۆخی کەسانی دیکەش رەچاو بکەیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەگەر ناتوانیت بەڵێنەکانت ببەیتە سەر ئەوا لە بەڵێندان دوربکەوەرەوە، چونکە بەم شێوەیە متمانەی چواردەورەکەت لەدەست دەدەیت، ئافرەتێک کە رەنگە دایکت بێت سەردانت دەکات، بەڵام مەزاجێکی باشی نیە هەوڵبدە بیبەتە دەرەوە و دڵخۆشی بکەیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
کۆمەڵێک رەفتاری کەسانی دیکە هەیە کە نەتبینیون بۆیە بەو شتانە باوەڕ مەکە کە دەیانبینیت، باشترە ئەم چەند رۆژە لەماڵەوە بمێنیتەوە بەم شێوەیە زیاتر هەست بە ئاسودەیی دەکەیت، بەم شێوەیە بێئامانج مەبە، هەوڵبدە ئامانجی راستەقینە بۆ ژیانت دابنێیت و لەپێناویدا هەوڵبدەیت، سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەو بکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 56273 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP