نیشانەکانی منداڵی توشبو بە نەخۆشی ئۆتیزم

خەندان لایف

ئۆتیزم نەخۆشی نیە، بەڵکو دۆزێکی سایکایترییە، واتە دۆخێکی مێشکیە، کە کار دەکاتە سەرگەشەکردنی مێشک لە منداڵدا و دەبێتە هۆی تێکچونی توانای پەیوەندیکردن و هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ دەوروبەردا، لە سێ ساڵی یەکەمی تەمەنی مرۆڤدا دەرەکەوێت، کۆمەڵێک نیشانەی لێدیاری دەدات کە دایکان و باوکان دەتوانن هەستی پێ بکەن.

یەکەم: تێناگەن لەوەی کەسانی چواردەوریان چێ دەڵێن، یان هەستیان چۆنە.

دوەم: حەزی بە تێکەڵبونی کەسانی دیکە نیە و زیاتر ئارەزوی لە تەنیاییە.

سێیەم: توانای گفتوکردنی نیە و وشەکانی ناڕونن.

چوارەم: کاردانەوەی خێرای نیە، کاتێک بانگی دەکەیت وەڵامت ناداتەوە و گوێت بۆ ناگرێت.

پێنجەم: توانای تیگەیشتنیان بۆ هەندێک وشەو دەستەواژە نیە، دەبێت چەند جارێک بۆیان دوپات بکەیتەوە.

شەشەم: ئەو شتانەی ئارەزوی دەکەن دیاری کراوە، ئەو واتایەی تەنها کۆمەڵێک یاری دەکەن و کۆمەڵێک بوکەڵە بەکار دەهێنن و ئەوای دیکە فەرامۆش دەکەن.

حەوتەم: هەستەکانیان بۆ دەرنابردرێت.

هەشتەم: بە دەنگی بەرز و روناکی زۆر تێکدەچن، بە پێچەوانەوە کەمتر هەست بە گەرمی و ئازار دەکەن.

نۆیەم: هەندێک جوڵەی جەستەی بە بەردەوامی دوبارە دەکاتەوە، بۆ نمونە بە یەک شێوە دەستی دەجوڵێنێت یان بەردەوام دەخولێتەوە.

دەیەم: ناڕوانێت بۆ ئەو شتەی کە دایک و باوکی نیشانی دەدەن یاخود ئاماژەی پێ دەکەن.

یانزەیەم: هیچ دەربڕینێکی خۆشی بە روخساریەوە نابینرێت وەکو پێکەنین و زەردەخەنە.

دوانزەیەم: زیاتری کاتەکانی بەتەنیا بەسەر دەبات و لەگەڵ منداڵی تری ھاوتەمەنی تێکەڵاو نابێت یاخود یاریان لەگەڵ ناکات.

سیانزەیەم: گریان و ھاواروقیژەی بەردەوام یاخود ھەندێ جاریش بێدەنگیەکی زۆرو بۆ ماوەیەکی درێژ.

 

ئه‌م بابه‌ته 18352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP