داهاتی پەیکەری دڵ تەرخان دەکرێت بۆ رۆژئاڤا


خەندان لایف

لە چەند رۆژی داهاتو نمایشی پەیکەری دڵ لە وڵاتانی ئەوروپا بەڕێوە دەچێت و بەشێک لە داهاتەکەی تەرخان دەکەن بۆ منداڵانی رۆژئاڤا.

دەرهێنەی فیلمی پەیکەری دڵ "شوان عەتوف" و ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە "هەڵوێست محەمەد" رایانگەیاند داهاتی نمایشی فیلمی پەیکەری دڵ لە وڵاتانی ئەوروپا تەرخاندەکەن بۆ منداڵە بێلانەکانی رۆژئاڤای نیشتیمان.

بڕیارە لە چەند رۆژی ئایندە نمایشی فیلمی پەیکەری دڵ لە وڵاتانی بەشەلۆنە، ستۆکهۆڵم، کۆڵن، ئۆسلۆ چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا بەڕێوەبچێت.

پەیکەری دڵ، فیلمێکی ئەوینی، درامایی و مۆسیقایی کوردییە، لە دەرھێنانی شوان عەتوف، لەفیلمەکەدا ھەریەکە لە ھەڵوێست محەمەد، نزار سەلامی، رێشان، نارین ئالان و حەمە عەلی خان رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.

 

ئه‌م بابه‌ته 3741 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP