سودەکانی زەیتی بادام بۆ لێوەکان و شێوازی بەکارهێنانی

خەندان لایف

لێوەکان بەشێکی سەرەکین لە هەبونی ڕوخسارێکی جوان، لێوەکانیش بە هەمان شێوەی بەشەکانی دیکەی جەستە پێویستیان بە گرنگی پێدان هەیە بۆ ئەوەی وشک نەبن و لە قلیشان بیپارێزیت بە تایبەتی لەم وەرزەدا کە لێو زیاتر وشک دەبێت و دەقلیشێت، دەتوانیت بۆ ئەو مەبەستە سود لە زەیتی بادەم ببینیت.

سودەکانی زەیتی بادام بۆ لێو:
یەکەم: یارمەتی سپیبونەوە و جوانبونی رەنگی لێوەکان دەدات.

دوەم: پێستە مردوەکانی لێو لێدەکاتەوە.

سێیەم: لێو شێدار دەکات.

چوارەم: لیوەکان نەرم دەکات.

پێنجەم: چارەسەری هەر کێشەیەکی دیکە دەکات کە روبەڕوی لێوەکان دەبێتەوە.

شێوازی بەکارهێنانی:
شێوازی بەکارهێنانی زەیتی بادام زۆر ئاسانە بۆ لێوەکان، تەنها ئەوەندە بەسە شەوان پێش نوستن بیدەت لە لێوەکانت و مەساجی بۆ بکەیت، بە درێژایی شەو پێوەی بێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 5395 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP