بڵند عەبدوڵا پشتگیری هەڵمەتی بایکۆتی کاڵای تورکی دەکات و پەیامی هەیە

خەندان لایف

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "بڵند عەبدوڵا" پشتگیری هەڵمەتی بایکۆتی کاڵای تورکی دەکات و داوا لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات بەهەمان شێوە بایکۆتی کاڵا تورکیەکان بکەن.

بڵند عەبدوڵا لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند "بەهۆی ئەو زوڵم و ستەمەی لە رۆژئاوای کوردستان دەکرێت کاریگەری لەسەر هەمومان دروست کردوە، پێمان وایە هیچمان پێناکرێت و بێدەسەڵاتین، بەڵام بەم شێوەیە نیە و کاریگەریمان هەیە".

وتیشی "دەتوانین هەمومان بایکۆتی کاڵای تورکی بکەین، بەم شێویە زیان بەو وڵاتە دەگەیەنین، چونکە رێژەیەکی زۆر لە کاڵای تورکی لەناو کوردستان بونی هەیە، داواتان لێدەکەم هەموتان بەشدار بن لەو هەڵمەتە، بەڵام تەنها وشە نەبێت و بە کردار ئەنجامی بدەن".

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد "ئێمە هەمومان ناتوانین چەک هەڵبگرین و بجەنگین، بەڵام لە رێگەی ئەم هەڵمەتەوە هەریەکێکمان لە شوێنی خۆیەوە دەتوانین کاریگەریمان هەبێت".

ئەم پشتگیریەی بڵند عەبدوڵا دوای ئەوە هات کە لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان هەڵمەتێکی بەرفراوانی بایکۆتی کاڵا و شتومەکی تورکی دەستی پێکرد، هەمو چین و توێژەکانی گرتەوە، کۆمەڵێک کەسایەتی ناسراویش پاڵپشتی خۆیان بۆ ئەو بایکۆتە راگەیاند.

 

ئه‌م بابه‌ته 4364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP