نوێترین بەرهەمی کەمال محەمەد دەربارەی دۆخی ئێستای کوردستان دەبێت

خەندان لایف

نوێترین بەرهەمی کەمال مەحەمەد دەربارەی بارودۆخی کوردستان دەبێت و بەم زوانە بڵاوی دەکاتەوە.

هونەرمەند و گۆرانیبێژ "کەمال محەمەد" نوێترین بەرهەمی بە ناوی "کۆست" دەبێت، کە بەرهەمێکی تەواو جیاواز دەبێت لەوانەی پێشوی،  گۆرانیەکەی تایبەت بە دۆخی ئێستای کوردستان دەبێت، لە داهاتویەکی نزیکدا بڵاوی دەکاتەوە.

تێکستی گۆرانیەکەی لەلایەن "سەروەت تۆفیق" نوسراوە، ئاوازەکەی لەلایەن "شادمیهر" دانراوە، کاری دەرهێنانی لەلایەن "زانیار ئازەری" بۆ ئەنجامدراوە.

کەمال محەمەد لە ساڵی 1960 لە شاری سلێمانی لەدایک بوە، ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە دەستی بە کاری هونەری کردوە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکان خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.

 

ئه‌م بابه‌ته 3272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP