مەهناز ئەفشەر پشتگیری کوردانی رۆژئاڤا دەکات

خەندان لایف

مەهناز ئەفشەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پشتگیری خۆی بۆ کوردانی رۆژئاڤا راگەیاند.

خانمە ئەکتەری ئێرانی "مەهناز ئەفشەر" لەلاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەژێر هاشتاگی "هەربژی کورد، کوردەکان، نەخێر بۆ جەنگ" وێنەی خۆی خۆی بڵاوکردەوەو پشتگیری خۆی بۆ رۆژئاڤا دەربڕی.

مەهناز لەداکبوی ساڵی 1977ی شاری تارانە، لە ساڵی 1998 دەستی بە کاری هونەری کردوە، بەشداری زیاتر لە 50 فیلم و دراما کردوە، ساڵی 2014 هاوسەرگیری کرد، خاوەنی کچێکە بە ناوی "لیانا".

 

ئه‌م بابه‌ته 8262 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP