لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 15ی تشرینی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
کێشەیەکی کاتی لە نێوان تۆ و خۆشەوستەکەت رودەدات، بەڵام نیگەران مەبە چونکە ئەم کێشەیە وادەکات زیاتر لەیەکتر نزیک ببنەوە، پێویستت بەوەیە هەندێک کات بۆ خۆت تەرخان بکەیت و کەسانی چواردەورت بۆ چەند رۆژێک لەبیر بکەیت لەپێناو ئارامی دەرونت.

گا 20\4 - 20\5
ئەمرۆ یەکێک دەبێت لەو رۆژانەی کە هەست ناکەیت وزەت پێبێت بۆ ئەوەی هیچ کارێک ئەنجام بدەیت، هەست بە ماندوێتی دەکەیت، باشترە دەست لە ئیشو کارەکانت هەڵبگریت و بڕۆیتەوە ماڵەوە بۆ ئەوەی پشو وەربگریت، ئاگاداربە ماندوێتی زۆر دەبیتە هۆی تێکچونی تەندروستیت، ئارام بە، سبەینی بارودۆخەکە بە تەواوی باش دەبێت.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەمڕۆ توانات نیە سەرنجت کۆبکەیتەوە، بەهۆی ئەو کێشانەی ئەم چەند رۆژەی دوایی روبەوت بوەتەوە، راویژکردن بە کەسانی دیکە دەکرێت یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانت، دەتوانیت داوای هاوکاری لە هاوڕێکانت بکەیت لە رۆژە سەختەکانتدا بەم شێوەیە هاوڕێ باش و دڵسۆزەکانت بۆ دەردەکەوێت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
کەسانێک پێت دەڵێن کە ناتوانیت دەوڵەمەند ببیت، رەنگە قسەی ئەم کەسانە کاریگەری لەسەرت هەبوبێت، بەڵام باشترە بە قسەی کەسانی دیکە هەڵسەنگاندن بۆ تواناکانی خۆت نەکەیت، متمانەت بە خۆت هەبێت و ئەوەش بزانە کە تەواوی کێشەکانی دنیا بە هەبونی پارە چارەسەر ناکرێت، باشترە زیاتر سەرنجت لەسەر خۆشبەختی ژیانت بێت نەک کۆکردنەوەی پارە.

شێر 23\7 - 22\8
ئەو کەسە دەدۆزیتەوە کە هەست دەکەیت دەبێتە تەواوکەر و پاڵپشتت بۆ تەواوی ژیانت، باشترە لە بڕیاردان پەلە نەکەیت، ئاگاداربە لەوەی چ کاتێک بۆ تۆ گونجاو دەبێت کە کەسانی دیکە بهێنیتە ژیانتەوەو بە هەڵەشەیی بڕیار مەدە، زیاتر تواناکانت بخەرەگەڕ لەلایەن پیشەییەوە و متمانەت بە خۆت هەبێت.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەمڕۆ هەست بە بەهێزی دەکەیت، وزەیەک زۆرت هەیە، لەلایەنی تەندروستیەوە زۆر باشیت و هەمو شتێک لە ژیانت بە باشی تێدەپەڕێت، بەڵام باشترە سود لە کاتەکانت وەربگریت، رۆژانە خوێندنەوەی کتێب فەرامۆش مەکە لەپێناو بەدەستھێنانی زانیاری زیاتر و چالاکبونی مێشکت.

تەرازو 23\9 - 22\10
تەواوی ژیانت بە بیرکردنەوە و گومانکردن لە کەسانی دیکەوە بەسەرمەبە، باشترە سەرنجت لەسەر ژیان و کێشەکانی خۆت بێت، هێندە بەپەرۆش مەبە بۆ ئەوەی زانیاری لەسەر کەسانی دیکە  کۆبکەیتەوە و خاڵی لاوازیان بزانیت، ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگ دەبێت بۆت لەلایەنی پیشەییەوە.

دوپشک 23\10 - 21\11
سەرکەوتنت نزیکە و هەنگاوی گەورە دەنێیت لەلایەنی پیشەییەوە، سەردانی ئەندامانی خێزانەکەت بکە و پەیوەندیان پێوە بکە لەپێناو بەهێزبونی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت، هەرگیز بە سادەیی لە کێشەی کەسانی دیکە مەڕوانە و گاڵتە بە کێشەکانیان مەکە، هەوڵبدە هاوخەم و هاوسۆزیان بیت.

کەوان 22\11 - 21\12
کەسانێکی زۆر دەبینیت و کەسانێکی زۆر دەناسیت بەڵام ئەمە بەو واتایە نایەت کە هەمو ئەو کەسانە دڵسۆزی تۆن، وریابە لەوەی چ قسەیەک دەکەیت و قسەکانت بۆ کێ باس دەکەیت، هەموان هاوڕێی تۆ نین، بۆیە بە وریاترەوە هەڵسوکەوت بکە، خۆشەویستەکەت فەرامۆش مەکە و کاتی بۆ تەرخان بکە.

گیسک 22\12 - 19\1

کارکردنی زۆر کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت، هەوڵبدە زیاتر گرنگی بە تەندروستیت بدەیت لە خواردنە چەور و ژەمە گەورەکان دوربکەوەرەوە، ئەو کێشانەی ئەمڕۆ دێنە بەردەمت بە ئاسایی لێیان بڕوانە و گەورەی مەکەرەوە، رۆژانێکی خۆش و پڕ لە چێژت لەبەردەمدایە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
کەمێک قورس دەبێت بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی تەواوی کێشەکانت بکەیت، رێگەبدە شتەکان بە سروشتی خۆیان روبدەن و خۆت لەگەڵ بارودۆخەکەدا بگونجێنە، هەرگیز قبوڵی مەکە کەسانی دیکە بتچەوسێننەوە، خاوەن بڕیاری خۆت بە و متمانەت بە خۆت هەبێت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
هەنگاوی زیاتر دەنێیت بۆ سەرکەوتن و هەموان شانازیت پێوە دەکەن، ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاو دەبێت بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوڕێکانت برۆیتە دەرەوە و چێژ وەربگریت، کۆنترۆڵی هەستەکانت بکە و بەسەر ناختدا زاڵ ببە، باشترە کارکردنی زۆر نەبێتە هۆی ئەوەی لە پەیوەندی تۆ و خۆشەویستەکەت بەرەو کاڵ بونەوە بچێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 53791 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP