چۆن گرنگی بە پێستت دەدەیت لەدوای منداڵبون


خەندان لایف

لەدوای منداڵبون خانمان روبەڕوی کۆمەڵێک گرفتی پێست دەبنەوە، ئەویش بەهۆی ئەو گۆرانکاریە هۆڕمۆنیانەی بەسەر جەستەدا دێت کە کاریگەری لەسەر پێست دەبێت، دەتوانیت بە جێبەجیکردنی ئەم رێنماییانە گرنگی بە پێستت بدەیت.

یەکەم: رۆژانە روخسارت بە پاکەرەوەی تایبەت بە پێستت خاوێن بکەرەوە، بۆ ئەوەی پێستت لەو چەوری و پیسیانەی سەر روخسارت خاوێن ببێتەوە.

دوەم: رۆژانە کرێمی شێدارکەرەوەی پێست بەکاربھێنە بەتایبەتی پێش نوستن.

سێیەم: رۆژانە 8 بۆ 12 پەرداخ ئاو بخۆرەوە، چونکە ئاو جگە لەوەی پێستت جوان دەکات، هۆڕمۆنەکانی جەستەت هاوسەنگ دەکات.

چوارەم: دژە خۆر بەکاربهێنە پێش چونە دەرەوە، بۆ ئەوەی تیشکی خۆر زیان بە پێستت نەگەیەنێت.

پێنجەم: رۆژانە 8 کاتژمێر بخەوە، چونکە کاریگەری ئەرێنی لەسەر جوانی و نوێبونەوەی پێست دەبێت.

شەشەم: زیاتر سەرنجت لەسەر خواردنی سەوزە و میوە بێت، بەتایبەتی ئەو میوانەی رێژەیەکی زۆر لە ئاو لەخۆدەگرن، وەکو شوتی، پرتەقاڵ، خەیار.

حەوتەم: هەفتەی دوجار تەقشیر بۆ پێستت بکە، بۆ ئەوەی  خانە مردوەکانی پێستت لابچن.

هەشتەم: وەرزشکردن لەبیر مەکە، چونکە دەبێتە هۆی چالاکبونی سوڕی خوێن، نوێبونەوەی پێست.

 

ئه‌م بابه‌ته 7465 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP