نهێنی گفتوگۆیەکی باشتر لەگەڵ هاوسەرەکەت ئەمەیە


خەندان لایف

هەموان دەڵێن کلیلی سەرکەوتنی پەیوەندیەکی رۆمانسی و دورودرێژ لەگەڵ هاوسەرەکەت گفتەگۆیەکی هێمنانەیە، بەڵام ئاسان نیە گفتوگۆکردن بەیەک شێوە بەردەوام بێت، زۆر جار بە شێوەیەکی هێمن دەست پێدەکەیت، بەڵام کۆتاییەکەی بە هاوارکردن کۆتایی دێت.

شیرلی بالدوین کە کۆمەڵناس و نوسەرێکی بەناوبانگە، نهێنی گفتوگۆکردنێکی سەرکەوتوانەی نێوان دو هاوسەری خستوەتەرو، شیرلی دەڵێت، بە وشە ئاسانە بەڵام بە کرداو قورسە کە گفتوگۆیەکی سەرکەوتوانە ئەنجام بدەیت.

شریلی ئاشکرایکرد نهێنی گفتویەکی باشتر پێش هەمو شتێک تێگەیشت لە بارودۆخە، واتە دەبێت بەرامبەرەکەت ئامادەبێت بۆ گفتوگۆکردن، کاتێک هاوسەرەکەت ماندوە و کێشەی هەیە دەست مەکە بە گفتوگۆ، هەوڵبدە دوای بخەیت بۆ کاتێکی دیکە.

هەروەها تێگەیشتن و لە ئارامی دوخاڵی گرنگن دەبێت لە کاتی گفتوگۆکردندا بەکاری بھێنیت، هەرگیز پێداگیری لە بۆچونی خۆت مەکە، رای بەرامبەرەکەت قبوڵ بکە، هەروەها رێگە مەدە لە کاتی گفتوگۆکردن ئارامیت لەدەست بدەیت، بەهیچ شێوەیەکیش دەنگ بەسەر بەرامبەرەکەتدا بەرز مەکەرەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 15373 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP