خانمە گۆرانیبێژێکی کۆری بە مردویی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

خەندان لایف

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری دەیلی مەیلی بریتانی ئەمڕۆ خانمە گۆرانیبێژی کۆری "سولی" لە ماڵەکەیدا خۆیدا لە نزیکی شاری سیئۆل لە تەمەنی 25 ساڵیدا بە مردویی دۆرایەوە.

پۆلیسی کۆریا رایگەیاند تا ئێستا هۆکاری مردنەکەی ئاشکرا نەکراوە، لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە، پێدەچێت خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابێت.

سولی ناوی راستەقینەی "چۆی جین ری" لە ساڵی 1994 لە بوسان لەدایک بوە، ئەندامی گروپی fx بو، لە ساڵی 2015 ئەو گروپەی جێهێشت و دەستی بە کاری نواندن کرد.

 

ئه‌م بابه‌ته 18655 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP