ئەو خۆراکانەی نابێت بدرێت بە منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ

خەندان لایف

شێوازی پێدانی خۆراک کاریگەری هەیە لەسەر گەشەی میشک و جەستەی منداڵ، بۆیە دەبێت زۆر وریابیت لە پیدانی خۆراک بە منداڵەکەت، ماڵپەری nhsی بریتانی ئەو خۆراکانەی بڵاوکردوەتەوە کە نابێت بدرێت بە منداڵانی خوار تەمەن یەک ساڵ.


یەکەم: خوێ
منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ نابێت رێژەیەکی زۆر لە خوێ بخوات، چونکە زیان بە گورچیلەکانی دەگەیەنێت، بۆیە خوێ مەکە ناو خواردنی منداڵەکەت لەو تەمەنەدا، هەروەها گۆشتاو و ماجی بەکارمەهێنە بۆ خواردنەکەی، چونکە رێژەیەکی زۆر لە خوێی تێدایە.

دوەم: شەکر
منداڵان پێویستیان بە شەکر نیە، دوربکەوە لە پێدانی خواردن و خواردنەوەی شیرین بە منداڵەکەت.

سێیەم: چەوری تێر
رێژەیەکی زۆر لەو خۆراکانە مەدە بە منداڵ کە چەوریان تیدایە، وەکو پسکیت، کێک، کریپ، ئەو خۆراکانە هەڵبژێرە کە چەوری کەمیان تێدایە.

چوارەم: هەنگوین
هەنگوین رێژەیەکی زۆر لە بەکتریای تیدایە کە ریخۆڵەی منداڵ ژەهراوی دەبێت پێی، کاریگەری لەسەر بۆتەلیزم دەبێت کە دەبیتە هۆی نەخۆشکەوتنی منداڵەکە، هەروەها دەبێتە هۆی کلۆربونی ددانەکانی.

پێنجەم: چەرەسات
زیانی بۆ منداڵ دەبێت و رەنگە بچێتە بۆڕی هەناسەیانەوە، بۆیە باشترە نەدرێت بە منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵ تا ئەو کاتەی خۆی دەتوانێت بیخوات.

شەشەم: جەلی
خواردنی مەترسیدارە بۆ منداڵی ئەو تەمەنە، چونکە ناتوانن بە باشی بیخۆن.

ئه‌م بابه‌ته 15531 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP