مەروان حەمە خورشید بانگهێشتی کۆنسێرتی گەورەی لە تورکیا رەتکردەوە

خەندان لایف

مەروان حەمە خورشید وەکو هاوخەمیەک بۆ کوردانی رۆژئاوا بڕیاریدا بەشداری کۆنسێرتێکی تورکیا نەکات کە بانگهیشتکرابو بۆی.

ھونەرمەندی دیاری ئیسلامی کورد "مەڕوان حەمە خورشید" لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبوک رایگەیاند لە بەرامبەر داگیرکاری پارچەکەی تری وڵات، بانگھێشتی کۆنسێرتی گەورەی لە تورکیا رەت کردەوە، ھاو خەمی بۆ براو و خوشکانی کوردی ڕۆژئاوا دەردەبڕێت و بڕیاری دا بەشداری ئەو کۆنسێرتەی تورکیا نەکات.

مەڕوان وەکو هاوسۆزیەک بۆ کوردانی رۆژئاوا دەڵێت:
دەنگ و سۆزم بۆ ئێوەیە
ناڵەی دەفم بۆ شیوەن و ژینی پڕ ناسۆی ئێوەیە
ھاوارم ھاواری ژین و فرمێسکی چاوی ئێوەیە
لە ھەرجێیەک ئازار بدرێین ئاھ و فوغانمان وەک یەکە
گریەی دڵمان بۆ وەتەنی بێ ساحێبمان
بۆ ئەوان و شەھیدان و خۆمان و ھەموو ئێوەیە